بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمی جۆكه‌ر و ئه‌و گرنگییه زۆره‌ی له هۆڵه‌كانی سینه‌ما پێی درا و ئه‌و كاردانه‌وه گه‌وره‌یه‌ی لێی كه‌وته‌وه، كه بووه باس و خواسی زۆرینه‌ی خه‌ڵك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئێسته‌یش ڕۆژانه هه‌زاران خه‌ڵك بۆ سه‌یركردنی فیلمه‌كه پاره خه‌رج ده‌كه‌ن و ده‌چنه هۆڵه‌كانی سینه‌ما، تا ئێره ته‌نیا هونه‌ری سینه‌مایه، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی كولتووری پۆشینی ماسك له‌و فیلمه‌وه بۆ واقیع دیارده‌یه‌كه شیاوی به‌دواداچوون و تێڕامانه و هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه چین و تا چه‌ند فیلمه‌كه پێوه‌ندی به‌و زنجیره خۆپێشاندانانه هه‌یه كه دنیای گرتووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده پۆشینی ماسك له‌لایه‌ن جۆكه‌ر و خۆپێشانده‌رانی ناو فیلمه‌كه له‌گه‌ڵ لاساییكردنه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران بۆ ئامانجی جیاوازه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا جموجۆڵێكی هاوشێوه‌یه و له زۆربه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌یش توندوتیژی زۆر دروست بووه و به جۆرێك وه‌كو ئه‌وه وایه ده‌ستێك سیناریۆی فیلمی جۆكه‌ری گواستووه‌ته‌وه و له واقیعی چه‌ند وڵاتێك په‌خشی ده‌كات.
ئیدان ماكگری پسپۆری زانكۆ و توێژه‌ر له بواری نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و به‌شداری پێكهاته‌كان له سیسته‌می سیاسی كۆمه‌ڵگا په‌راوێزخراوه‌كان له پێگه‌ی زه كۆنڤرزهیشن بابه‌تێكی نووسیوه و باس له‌وه ده‌كات، كه سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌پۆله جیهانییه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له هۆنگ كۆنگ ده‌ستی پێكرد و دواتر بۆ چیلی و پاشان بۆ لبنان و دواجاریش بۆ عێراق و ئێسته‌یش بۆ ئێران گواستراوه‌ته‌وه و گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه به توندی دژی سیسته‌می سیاسی و سه‌ركرده‌كان و حكوومه‌ته‌كانیان وه‌ستاونه‌ته‌وه و داوای ماف و ئازادییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، دۆخه‌كه ئاساییه و له مێژوودا ده‌یان نموونه‌ی تری هاوشێوه هه‌بووه، كه گه‌لان دژی حكوومه‌ت ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به توندوتیژی حكوومه‌ته‌كانیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆ و سیسته‌می سیاسی وڵاتیان له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵته‌كاندووه و گۆڕیویانه.
دوای په‌خشی فیلمی جۆكه‌ر شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تیی چه‌ندان وڵاتی دنیای گرته‌وه
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه لاساییكردنه‌وه‌ی ماسكی جۆكه‌ره له خۆپێشاندانه‌كان كه سه‌ره‌تا له چیلی ئه‌م دیارده‌یه ده‌ستی پێكرد و ئێسته‌یش خه‌ریكه له عێراق به بڵاوی خۆپێشانده‌ران ئه‌و ماسكه به‌كارده‌هێنن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ساتی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و خۆپێشاندانه له دنیا و خستنه‌ڕووی فیلمی جۆكه‌ر هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به یه‌كه‌وه هه‌یه؟ بۆچی دوای خستنه‌ڕووی فیلمه‌كه و ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له دنیا خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستیان پێكرد، ئایا ئه‌مه به‌كارهێنانی هونه‌ری سینه‌مایه وه‌ك ئامرازێكی سیاسی، یان حاڵه‌تێكی خۆڕسك و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سروشتیانه‌ی ڕقی په‌نگخواردووی خه‌ڵكه له حكوومه‌ته زۆردارهكانیان؟
نووسه‌ر ئاماژه‌ی داوه، پێشتر و له مێژوویش دا، ماسك سه‌دان جار بۆ مه‌به‌ستی جیا جیا به‌كارهاتووه، به تایبه‌ت بۆ شانۆ و سینه‌ما و دواجاریش بۆ ڕێوڕه‌سمی ئاینی و جیا له‌وه‌ی وه‌ك ئامرازێكی خۆپاراستن و شاردنه‌وه‌یش به فره‌وانی سوودی لێ وه‌ده‌گیرێت، له ساڵانی دوای 2003 له عێراق دژی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، خۆپێشاندان به ماسك ئه‌نجام درا، هاوكات له ساڵانی نه‌وتیش دژی لووتكه‌ی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی خۆپێشاندانی گه‌وره به ماسكی جیا جیاوه ئه‌نجام دران، به گشتی له خۆپێشاندانه‌كان وه‌ك هۆكارێكی خۆپاراستن سوود له ماسك وه‌رگیراوه، تا به‌شدارانی خۆپێشاندانه‌كان ڕووی خۆیان بشارنه‌وه له هێزه‌كانی ته‌ناهی و پۆلیس، تا ڕووبه‌ڕووی گرتن و لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه نه‌بن.
ئیدان
ماكگری ده‌ڵێ، به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌ركه‌وتووه، كه به‌كارهێنانی ماسك ته‌نیا بۆ خۆشاردنه‌وه و خۆپارێزی خۆپێشانده‌ران نییه، به‌ڵكوو جۆرێكه له هاندان و وره‌به‌خشین و هێزپێدان به خۆپێشانده‌ران و ناسینه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران و زانینی قه‌باره و قورسی و سه‌نگیان، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی بچنه خۆپێشاندانه‌كان و به ڕووی ئاساییه‌وه بن، كه‌س نازانێ كه هاوئامانجن و یان یه‌ك خواستیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موویان ڕوویان به جۆره ماسكێك دابپۆشن، ئه‌وا به مانای ئه‌وه دێ، یه‌ك ئامانج و یه‌ك خواستیان هه‌یه و ژماره و سه‌نگی خۆیشیان ده‌زانن.
ئه‌مه ڕێككه‌وته یان به‌رنامه بۆ دانراو، كه خۆپێشاندانه‌كان به ته‌واوی لاسایی فیلمی جۆكه‌ر ده‌كه‌نه‌وه
جیا له‌وه‌یش ماسك دوای فیلمه‌كه‌ی جۆكه‌ر بووه‌ته سیمبۆلی دژه باو و سیسته‌می ئاسایی ژیان، كاتێك جۆكه‌ر دژی ئه‌و سیسته‌مه ده‌وه‌ستێته‌وه و خه‌ڵكیش خۆكارانه ده‌ست به خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و ماسكه‌كه‌ی ئه‌و به‌كارده‌هێنن، هه‌رچه‌نده هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر له به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام وه‌ك گریمانه و ئه‌گه‌رێكی كراوه، دوور نییه، ئه‌نجامدانی ئه‌و شه‌پۆله خۆپێشاندانه‌ی جیهان، پێوه‌ندی به فیلمی جۆكهرهوه هه‌بێ و فیلمه‌كه وه‌ك جۆرێك له ئامۆژگاری بۆ خه‌ڵك تا بڕژێنه سه‌ر شه‌قام له‌لایه‌ن زانایانی ده‌روونناسی لێكده‌درێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش تیم و گرووپی جیا جیای نهێنی له پشته‌وه‌یه كه له نێو ئه‌و وڵاتانه و له ڕیزی خۆپێشانده‌ران به‌رنامه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه دروست ده‌كه‌ن و خه‌ڵك بۆ هه‌مان ئامانجه‌كانی جۆكه‌ر ڕێنوێنی ده‌كه‌ن.