له سه‌رده‌می كۆندا كه پزیشكه‌كانی چین زیاتر پیاو بوون، ئاسایی نه‌بوو ژنان قاچ، ده‌ست یان هه‌ر شوێنێكی تری جه‌سته‌یان بۆ ڕووت بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه به ناچاری له‌ڕێی به‌كارهێنانی بووكەڵەیەكی ڕووته‌وه چاره‌سه‌ر كراون.
له سه‌ده‌ی پازده‌یه‌مدا و له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی "
مینگ" تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، زۆرینه‌ی پزیشكانی چین پیاو بوون و تا ئاستێك ده‌توانین بڵێین به ده‌گمه‌ن پزیشكی ژن هه‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه ژنان ناچار بوون لای ئه‌و پزیشكه پیاوانه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانیان بكه‌ن.
نەدەبوو ژنەکان خۆیان بۆ پیاوی بێگانە ڕووت بکەنەوە، با پزیشکیش بێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و وڵاته یه‌كێك له شته ڕێپێنه‌دراوه‌كان ده‌ركه‌وتنی ژنان به ڕووتی لای پیاوانی بێگانه بوو، ژنه نه‌خۆشه‌كان نه‌ده‌كرا خۆیان بۆ پزیشكیش ڕووت بكه‌نه‌وه و شوێنی ئازار و نه‌خۆشییه‌كانیان پێشان بده‌ن.
پزیشكان په‌نایان برده به‌ر بووكەڵەیەكی حه‌وت بۆ 15 سانتیمه‌تری ڕووت كه له عاج دروست ده‌كرا و شێوه‌ی وه‌ك ژنێكی چینیی ڕووت بوو، ته‌نیا بۆ ڕازاندنه‌وه پێڵاو یان ئێكسسوارات و مه‌كیاجیان بۆ ده‌كردن، هه‌ندێ جاریش به په‌ڕۆیه‌ك شوێنه هه‌ستیاره‌كانیان پێی ده‌شارده‌وه.
ئه‌م بووكه‌ڵەیە لای هه‌موو پزیشكێك هه‌بوو، كاتێك نه‌خۆشێكی ژن ده‌هاته لایان، بووكه‌ڵەكه‌یان پێشان ده‌دا و له‌و ڕێیه‌وه ژنه‌كه شوێنی ئازار و نه‌خۆشییه‌كانی خۆی پێ پێشان ده‌دا و به هیچ جۆرێك خۆی بۆ پزیشك ڕووت نه‌ده‌كرد.
ئه‌گه‌ر ژنه نه‌خۆشه‌كه خانه‌دان و له بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بووایه، ئه‌وا خۆی بووكەڵەی تایبه‌تیی ده‌بوو و شوێنی ئازاره‌كه‌ی له‌سه‌ر دیاری ده‌كرد، دواتر به یه‌كێك له خزمه‌تكاره‌كانیدا بۆ پزیشكه‌كه‌ی ده‌نارد و نه‌ده‌چووه لای پزیشكیش.