میرزاده خاتوو ره‌وشه‌ن به‌درخان، جیا له‌وه‌ى كه‌سێكى زۆر چالاك و سیمبۆلى رۆشنبیرى بووه له بواره جیاجیاكانى ژیان وه‌ك په‌روه‌رده و فێركردن، هاوكات نووسه‌رێكى به توانا بووه. یه‌كه‌م ژنى كوردیش بووه كارى وه‌رگێڕانى كردووه.
ره‌وشه‌ن بابه‌تى جۆراوجۆرى ئه‌ده‌بیات و كولتووریی كه به زمانه‌كانى كوردى و توركی نووسراونه‌ته‌وه، وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى و كتێبخانهى عه‌ره‌بى ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. هاوشانى هاوژینهكهى میر جه‌لاده‌ت به‌درخان و دكتۆر كامه‌ران به‌درخانى ئامۆزاى و نووسه‌ر و شاعیره ناوداره‌كانى كورد جگه‌رخوێن و عوسمان سه‌برى و تۆفیق وه‌هبى و پیرۆت و گۆران، بابه‌تگه‌لێكى زۆرى به پیتى لاتینى كوردى له گۆڤارى "هاوار" * كه له ساڵى 1932 له دیمهشقى پایته‌ختى سووریا ده‌رده‌چوو، بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ره‌وشه‌ن خان له 11/7/1909 له شارى "قیسرێ" ئه‌وكاته ماڵى باوكى دوور خراوه بوون له‌وێ له دایك و باوكێكى به‌درخانى له دایك بووه، ماوه‌ى چوار ساڵ له ئیستانبوڵ ژیاوه و دواتر له ساڵى 1913 كه عوسمانی به‌درخانییه‌كانیان له توركیا دوور ده‌خه‌نه‌وه، باوكی ناچار ده‌بێ به خێزانه‌وه بچێته دیمهشقى پایته‌ختى سووریا و له‌وێ نیشته‌جێ بێ.
له‌به‌رئه‌وه‌ى له یه‌كه‌مه‌كانى په‌یمانگه بووه، هه‌رزوو له په‌یمانگه‌ی كچان به مامۆستا داده‌مه‌زرێت
ره‌وشه‌ن خان له قوتابخانه‌كانی دیمه‌شق ده‌خوێنێت و په‌یمانگه‌ی مامۆستایان ته‌واو ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ى له یه‌كه‌مه‌كانى په‌یمانگه بووه، هه‌رزوو له په‌یمانگه‌ی كچان به مامۆستا داده‌مه‌زرێت.
ره‌وشه‌ن خان له ساڵی 1935دا هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ جه‌لاده‌ت به‌درخان كردووه و 17 ساڵ ته‌مه‌نى به ته‌بایی و به‌خته‌وه‌رى له‌گه‌ڵدا بردووه‌ته سه‌ر، وه‌لێ له ساڵى 15/7/1951 جه‌لاده‌تی هاوسه‌ری كۆچی كردووه، به‌رهه‌مى ئه‌م هاوسه‌رگیرییه‌یان كچێك به‌ناوى "سینه‌م" كه له 21/3/1938 واته له رۆژى نه‌ورۆز له دایك بووه، كوڕێكیشى به‌ناوى "جه‌مشید" له 9/11/1939 له دایك بووه.
پاش كۆچى دوایی جه‌لاده‌ت، ره‌وشه‌ن رۆڵى نیشتمانپه‌روه‌ریى هاوژینهكهیشى بینیوه. له ساڵى 1955 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له رۆشنبیرانى كورد له‌وانه عوسمان سه‌برى و حه‌مید حاجى ده‌روێش به‌شدار بوون له دامه‌زراندنى رێكخراوێك به‌ناوى (ئه‌نجوومه‌نى زیندووكردنه‌وه‌ى كولتوورى كوردى).
له ساڵى 1956 به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ دكتۆر نوورى دێرسیمى و حه‌سه‌ن وشیار، له شاره‌كانى حه‌له‌ب و دیمه‌شق كۆمه‌ڵه‌ى زانستى و هاوكاریى كوردی‌یان دامه‌زراند. به‌هۆى پێوه‌ندییه پتهوهكانى له‌گه‌ڵ "یوسف مهلك" رۆژنامه‌وانى لبنانى و هاوكات هاوڕێی خێزانیی به‌درخانییه‌كان بوو، ره‌وشه‌ن توانى پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ى زانستى و هاوكارى كوردى له‌گه‌ڵ حزبى (ئهیوكا)ى به‌رهه‌ڵستكارى شۆڤێنیدا به‌هێز بكات.
ره‌وشه‌ن خان له ساڵی 1957 وه‌ك نوێنه‌رى گه‌لى كورد له كۆنگره‌ی "دژی ئێمرپالیزم" كه له یۆنان به‌ستراوه، به‌شدارى كردووه. هه‌رچه‌نده شه‌ش كورسی بۆ نوێنه‌رانی كورد ته‌رخان كرابوو، كه‌چی له‌به‌ر رێگریى به ئه‌نقه‌ست، ته‌نیا ره‌وشه‌ن خان بووه‌ته نوێنه‌ری هه‌موو كوردستان.
ره‌وشه‌ن وه‌ك ژنێكی خه‌باتگێڕی كورد له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شداریی كردووه و به توندی له دژی ئیمپریالیزم و دابه‌شكردنی كوردستان دواوه و داوای مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردووه. هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا له‌لایه‌ن تورك و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌رى، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى كوردانه و مه‌ردانه‌ى خۆى و قسه‌ی خۆی كردووه و داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیى كۆنگره‌كه‌ی كردووه.
ره‌وشه‌ن گه‌لێك هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی گرنگى نواندووه، جگه له زمانی كوردی، زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی به باشی زانیوه و بێ ئاگاش نه‌بووه له زمانه‌كانی فڕه‌نسی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی. ماوه‌یه‌ك له ئوردن و به‌تایبه‌ت شاره‌كانى عه‌مان و كه‌ره‌ك له نێوان ساڵه‌كانى 1925 و 1926 وه‌ك مامۆستا كارى كردووه.
له ساڵى 1928 گه‌ڕاوه‌ته‌وه دیمه‌شق و له قوتابخانه‌ى "ئهللایكى فڕه‌نسى" زمانى فڕه‌نسى خوێندووه. له ساڵى 1934 له كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌ناوى "یه‌كێتى ژنان" ده‌بێته ئه‌ندام، له ساڵى 1944 وه‌ك نوێنه‌رى سووریا به‌شدارى له كۆنگره‌ى قاهیره ده‌كات. له ساڵى 1947 ده‌بێته راگه‌یاندنكار له رادیۆى سووریا و به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به منداڵ ئاماده و پێشكه‌ش ده‌كات.
له بواری دانان و وهڕگێڕانیشدا سێ كتێبى به زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه و چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
1- صفحات من الادب الكردی - بیروت 1954، 71 لاپه‌ڕه‌یه
2- غرامی و الامی - وه‌رگێڕانه له توركییه‌وه له ساڵی 1957دا له دیمشق چاپ كراوه و 85 لاپه‌ڕه‌یه.
لێ مخابن خاتوو ره‌وشه‌ن به‌درخان له 1/6/1992 به یه‌كجارى ماڵئاوایی له ژیان كردووه و له شام به‌خاك سپێردراوه.
له‌باره‌ى گۆڤارى "هاوار" جه‌بار جه‌بارى له كتێبى مێژووى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیدا ده‌ڵێ: هاوار گۆڤارێكى وێژه‌یی هه‌فتانه‌یه، یه‌كه‌م ژماره‌ى به پیتى لاتینى كوردى به زارى بۆتانى له‌لایه‌ن كامه‌ران به‌درخان له ڕۆژى شه‌شى كانوونى دووه‌مى 1943 له دیمه‌شق بڵاو ده‌كرایه‌وه.
ئه‌م گۆڤاره به یارمه‌تى و كۆمه‌كى هێزه داگیركه‌ره فڕهنساییهكان تا ساڵى 1945 ژیا، زۆرجاریش به زمانى فڕه‌نسى وتارى بڵاو ده‌كرده‌وه، له هه‌مانكاتیشدا ده‌نگوباسى شه‌ڕه‌كانى سوێندخۆرهكانى ئه‌وكاته‌ى بڵاو ده‌كرده‌وه.
سه‌رچاوه :
1. مێژووى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى/ عه‌بدولجه‌بار محه‌مه‌د جه‌بارى/ 1970 چاپخانه‌ى ژین.
2. گۆڤارى "ئه‌لحیوار" ژماره 21ى 1998، بابه‌تێكه به زمانى عه‌ره‌بى به‌ناونیشانى "یادى 20 ساڵه‌ى كۆچى دوایى میرزاده ره‌وشه‌ن به‌درخان" له نووسینى "كونى ره‌ش".
3. كتێبى "ژنه ناوداره‌كانى كورد" نووسینى جه‌بار جه‌بارى 1969 كه‌ركووك.
وشه/ كه‌ركووك- ستار جه‌بارى