دوێنێ رۆژنامه‌یه‌ك و ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مه‌ریكى حه‌فتا لاپه‌ڕه‌ى نووسراوى هه‌واڵگرى ئێرانیان بڵاوكرده‌وه كه باس له پلانگێڕییه‌كى گه‌وره ده‌كه‌ن بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له‌ناو به‌ڵگه‌كه توركیا وه‌ك ناوه‌ندێك نیشان دراوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین دروست بكات تا له‌دژى به‌رژوه‌ندییه‌كانى سعوودیه بوه‌ستنه‌وه.
ئێران هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ى بوونى پێكهاته‌ى شیعه‌وه له چه‌ند وڵاتێك هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه بسه‌پێنێت، له‌وانه عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن. ئه‌مه ئه‌و زانیارییانه‌یه كه چه‌ندان ساڵه باس ده‌كرێت و ئێرانیش نكۆڵى لێ ناكات، به‌ڵكو ئه‌و ئامانجه‌ى ئێران ووه‌ته به‌شێك له ململانێیه‌كانى ناوچه‌كه. بۆیه كاتێك به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى ئێران بڵاوده‌كرێته‌وه له ورده‌كارى زیاتر هیچ شتێكى نوێ ناسه‌لمێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت كه توركیا دێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه.
توركیا رێگه‌ى نه‌داوه قاسم سوله‌یمانى بچێته سه‌ر خاكه‌كه‌ى
حه‌فتا لاپه‌ڕه‌ى هه‌واڵگرى ئێران ئاشكرا ده‌بێت
دوێنێ رۆژنامه‌ى
نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى و له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى ئینترسپت The Intercept كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه به‌ڵگه‌ى هه‌واڵگرى ئێرانن له‌لایه‌ن كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه دزه‌یان پێ كراوه. ئه‌م دوو ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه باسیان له‌وه كردووه ژماره‌ى به‌ڵگه‌كان حه‌فتا لاپه‌ڕه ده‌بێت، ئه‌و كه‌سه‌ى ناردوویه‌تى عێراقییه به پاساوى ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ خزمه‌تى وڵاته‌كه‌ى بكات، ئه‌م به‌ڵگانه‌ى ناردووه.
چاودێرانى سیاسى هێنده گومان ناخه‌نه سه‌ر راستى یان ناڕاستى به‌ڵگه‌كان به‌ڵكو زیاتر گومان ده‌خه‌نه سه‌ر واده‌ى بڵابوونه‌وه‌یان، چونكه بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگانه له كاتێكدایه ته‌واوى ناوچه‌كه‌ى بۆ گۆڕانكارى سه‌خت و ئاڵۆز تێده‌په‌ڕێت له‌وانه له ئێران و عێراق و لبنان شه‌پۆڵێكى توندى خۆپێشاندان هه‌یه. توركیا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر سووریا و ناڕه‌زاییه‌تیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى دروست بووه، جگه له‌مه‌یش له ماوه‌ى رابردوودا گه‌وره‌ترین هێرشى كراوه‌ته سه‌رۆك كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودى و تا ئێسته به فه‌رمى سعوودیه بكه‌رى هێرشه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه.
توركیا و ئیخوان دوو یاریكه‌رى نوێ له‌گه‌ڵ ئێران
له‌وه‌ته‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران دامه‌زراوه، ئه‌م وڵاته هه‌وڵى داوه پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى شیعه له وڵاتانى ناوچه‌كه دروست بكات، پێشتر پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ سووریا و حزبوڵاى لبنانى دروست كردووه. دواى رووخانى رژێمى به‌عس له‌عێراق ئێران له رێى شیعه‌كانه‌وه هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته سه‌پاندووه. هه‌روه‌ها له‌دواى به‌هارى عه‌ره‌بیش له یه‌مه‌ن له رێى په‌یوه‌ندى به حوسییه‌كانى یه‌مه‌نه‌وه، هه‌ژموونى خۆى له‌شه‌ڕى یه‌مه‌ن سه‌پاندووه. به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگانه باس له توركیا و كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین ده‌كات وه‌ك دوو یاریكه‌رى نوێ له ناو یارییه‌كانى ئێران.
له به‌ڵگه‌كان هاتووه له‌ساڵى 2014 توركیا میواندارى نوێنه‌رى سوپاى پاسدارانى كردووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین. بۆئه‌وه‌ى ئه‌م دوو لایه‌نه هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن بۆ سه‌پاندنى سیاسه‌تى خۆیان له ناوچه‌كه.
توركیا رێ به قاسم سوله‌یمانى نادات
له‌به‌شێكى به‌ڵگه‌كان ده‌ركه‌وتووه قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران ویستوویه‌تى له‌توركیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئیخوان موسلمین كۆببێته‌وه، كه‌چى توركیا رێى پێ نه‌داوه، به‌ڵام له‌برى ئه‌وه نوێنه‌ره‌كه‌ى سوله‌یمانى به ناوى ئه‌بوحوسێن رۆیشتووه و سێ به‌رپرسى باڵاى ئیخوانیش له دیداره‌كه به‌شدارییان كردووه. نوێنه‌رى ئیخوان پێشنیارى هاوكارى بۆ ئێران كردووه، بۆئه‌وه‌ى له یه‌مه‌ن هاوئاهه‌نگیان هه‌بێت، تا رووبه‌ڕووى سعوودیه ببنه‌وه، ئه‌مه‌یش له رێى به‌هێزكردنى ئیخوانه‌كانى یه‌مه‌ن و حووسییه‌كان ده‌بێت.
ئیخوان و پاسداران له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك كۆده‌بنه‌وه؟
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌كان نوێنه‌رانى ئیخوان موسلمان به نوێنه‌رى پاسدارانى گوتووه، ده‌بێت هاوكاری نێوانیان به‌رده‌وام بێت چونكه ئێران نوێنه‌رى شیعه‌یه له دنیان و ئیخوانیش نوێنه‌رى سوننه و نوێنه‌رایه‌تیان له 85 وڵات هه‌یه. هه‌روه‌ها دوژمنى هاوبه‌شى نێوانیان شانشینى سعوودیه‌یه بۆیه ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى له توركیا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن چونكه توركیا تاكه ده‌وڵه‌ته پێوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ ئیخوان و ئێران هه‌یه.
ئیخوان داواى هاوكارى له سوپاى پاسداران ده‌كات
جارێكى تر عێراق
به‌شێكى زۆرى به‌ڵگه‌كانیش تایبه‌ته به بارودۆخى عێراق له به‌ڵگه‌كان هاتووه قاسم سوله‌یمانى له عێراق ده‌سه‌ڵاتى زۆر له‌وه زیاتره كه باس ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت له ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌سه‌ڵاتى ده‌ڕوات، به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌كان هه‌ر ئه‌و بووه توانیویه‌تى سه‌ركرده‌كانى ئیخوان به‌ره‌و توركیا ببات و له‌وێوه له دژى سعوودیه به‌كاریان بهێنێ.
هه‌ندێك له به‌ڵگه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر یه‌كه له نوورى مالیكى و حه‌یده‌ر عه‌بادى و ئیبراهیم جه‌عفه‌رى پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بووه، به‌ڵام نوورى مالیكى په‌سه‌ندترین سه‌ركرده‌ى عێراق بووه به‌لاى ئێرانه‌وه و هه‌روه‌ها عادل عه‌بدولمه‌هدیش پێوه‌ندى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بووه به تایبه‌تى ئه‌و كاته‌ى وه‌زیرى نه‌وت بووه.