ئاماره‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له هه‌ر 13 خوله‌كێك له دنیا، ژنێك به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌وه گیان له ده‌ست ده‌دات، توێژه‌ر و زانایانیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی قوربانیان به‌م په‌تایه، زۆرترین گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه و گرنگترین ڕێگایش بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه بۆ سیسته‌مێكی خۆراكی ته‌ندروست ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌نگی پێست و بۆماوه‌یی خێزان ده‌گۆڕێت، زۆرتریش ئه‌گه‌ری تووشبوونی ئه‌و ژنانه هه‌یه، كه جگه‌ره‌كێشن و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌گه‌ر ژنان ئه‌م خۆراكانه‌ی خواره‌وه بخۆن، ئه‌وا ده‌توانن به ته‌واوی خۆیان له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دوور بخه‌نه‌وه و ئه‌م خۆراكانه به باشترین پارێز ناو ده‌به‌ن.
یه‌كه‌م: كوارگ، بڕێكی زۆر ڤیتامین Dی تێدایه و مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی سنگ و مه‌مك به ته‌واوی كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی ڕۆژانه بیخۆن.
له هه‌ر 13 خوله‌ك ژنێك به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌مرێت
دووه‌م: چه‌ره‌زات، چه‌وری دروست و بێ زیان له چه‌ره‌زاته‌كان بوونیان هه‌یه، هه‌وكردن له جه‌سته كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و مه‌ترسی تووشبوون به‌مجۆره‌ی شێرپه‌نجه له مرۆڤ دوور ده‌خه‌نه‌وه.
سێیه‌م: چه‌وری ماسی، به تایبه‌ت چه‌وری ماسی سه‌له‌موون و ماسییه ده‌ریایییه‌كان به گشتی، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ترشه‌چه‌وری ئۆمێگا3یان تێدایه، ئه‌م ترشه چه‌ورییه زۆرترین سوودی بۆ مرۆڤ هه‌یه و له تووشبوون به سه‌رجه‌م جۆره‌كانی شێرپه‌نجه مرۆڤ دوور ده‌خاته‌وه.
چواره‌م: په‌تاته‌ی شیرین، بێتاكارۆتینی تێدایه كه باشه بۆ چاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به مه‌ترسییه‌كانی شێرپه‌نجه به گشتی.