نووسه‌رێكی تورك له ڕۆژنامه‌یه‌كی توركی نهێنی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراوی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌سه‌ر دۆخی سووریا ده‌كات و پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان ڕۆڵ ده‌گۆڕنه‌وه و به هه‌ماهه‌نگیيه‌كی ورد كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی له پشته‌وه نه‌بێت، وا به ئاسانی دروست نابێت، ئامانجيشيانه باكوری عێراق و سووریا بكه‌ن به ده‌وڵه‌تێكی كوردی.
عه‌بدولقادر سه‌یفلی له وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی "
حورییه‌ت" ده‌ڵێ، هێزه‌كانی رووسیا هه‌نگاو به هه‌نگاو شوێنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌گرنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت، دواجاریش دووشه‌می ڕابردوو سه‌ربازانی ڕووسیا ده‌ستیان به‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان دا گرت.
ئاماژه‌ی داوه، هێزه‌كانی رووسیا هیچ شتێكی نوێیان له شوێنی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه سنوورییه‌كان نه‌كردووه و ته‌نیا كاروانی هاوبه‌شی سنووری له نێوان هێزه‌كانی توركیا و ڕووسیا ئه‌نجام دراوه، پێشتریش ئه‌مه له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا بوونی هه‌بووه و شتێكی نوێ نییه.
ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره ڕێككه‌وتن و پێوه‌ی پابه‌ند نین و ڕووسیا ئێسته چه‌ك به كورده‌كان ده‌دات
زیاتر گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا پێشتر نكۆڵێ له بوونی ڕێككه‌وتنی نهێنی له نێوان مۆسكۆ و واشنتن كرد، به‌ڵام واقیع به جۆرێكی تر ده‌خوێنرێته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتڕاستی ئه‌وه ناكات، كه ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له دژی یه‌ك و دوژمنی یه‌كترن له ناوچه‌كه.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه هاتووه، ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا و خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕووسه‌كان و زانینی و پلان‌داڕێژی پێشوه‌خته له‌لایه‌ن سوپای ڕووسیا، ده‌لاله‌ت و به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ن وهه‌موو شك و گومانێك ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نهێنییه‌یش ئه‌و نووسه‌ره توركه ده‌ڵێ، ڕێككه‌وتنه‌كه تایبه‌ت به پرسی كورد و ڕژێمی ئه‌سه‌ده، له‌سه‌ر هه‌ردوو پرس مۆسكۆ و واشنتن به ته‌واوی هاوڕان، به‌ڵام نایانه‌وێ هیچ لایه‌كیان به ئاشكرا به دنیا و ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نین.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی توركیایش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه هه‌ریه‌كه له پوتین و تره‌مپ به یه‌ك شێواز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆمار كرد، تاكه جیاوازی ئه‌وه بوو، یه‌كێكیان 72 سه‌عاتی به‌هێزه كوردییه‌كان دا، تا پاشه‌كشێ له نأوچه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تر 150 سه‌عاتی به كورده‌كان دا، هه‌ردووكیشیان هێزیان گه‌ڕانده‌وه بۆ ناوچه‌كه، له كاتێكدا به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ده‌كرا به ته‌واوی له ناوچه‌كه بكشێێته‌وه.
ڕۆژنامه‌وانه توركه‌كه ده‌ڵێ، پێشتر ئه‌مه‌ریكا و ڕووسه‌كان به‌ڵێنیان به توركیا دابوو، كه له سه‌ر شاشه‌كان قسه‌ی توند له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له واقیع دا پشتیوانی ده‌كه‌ن و ئاسانكاری بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا به جیاوازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، نه‌ك هه‌ر له هه‌ڵوێست، به‌ڵكوو له واقیعیش دژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ن و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌و نووسه‌ره توركه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه جموجۆڵه‌كان زۆر نامۆ و جیاوازن له نێوان هه‌ردوو زلهێزه‌وه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ڕێككه‌وتوون، ئه‌سه‌د له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و كورده‌كانیش ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت باكوری عێراق تا سنووری ده‌ریای ناوه‌ڕاست له نێو ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بێت و ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیایش به هه‌موو تواناوه پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن.
ڕێككه‌وتنی نهێنی واشنتن و مۆسكۆ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌ده له ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكه بۆ كورد له باكوری عێراقه‌وه تا ده‌ریای ناوه‌ڕاست
هاوكات ئامۆژگاری توركیایش ده‌كات، كه پێویسته به په‌له جموجۆڵ نه‌كات، چونكه له ئه‌گه‌رێكی له‌مشێوه‌یه ده‌بێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا بوه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌یش كارێكی قورسه و ئه‌سته‌مه توركیا به‌رگه‌ی ئه‌مه بگرێ، بۆیه هه‌ردوولایان ده‌ستیان به فشاری جیا جیا بۆ سه‌ر توركیا كردووه و ده‌یانه‌وێ هه‌ر چۆنێك بێ، هه‌نگاو به هه‌نگاو پلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتی گه‌وره له ناوچه‌كه دژ به‌خۆیان دروست بكه‌ن.
ئێسته‌یش هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكوو هه‌فته‌ی پێشوو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ڕووسیایش له سووریا، چه‌ك و كۆمه‌كی سه‌ربازی پێدان، هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌ڵگه‌ن له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا پلانێكی نهێنینان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ دژ به وڵاتانی ئێسته‌ی ناوچه‌كه دروستی بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌نگاوه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و بۆچوونه‌ی نووسه‌ره توركه‌كه له كاتێكدایه له واشنتن گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تی ده‌سبه‌رداربوون له كورد له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه دژ به كۆشكی سپی ده‌ستی پێكردووه، هاوكات ڕووسیایش به‌رده‌وامه له گرێبه‌ستی وزه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان، هه‌موو ئه‌وانه‌یش به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن، كه ئیدی خه‌ونی كورده‌كان ده‌بێته ڕاستی و هیچ كه‌س ناتوانێ به‌ری پێ بگرێت، ئه‌مه‌ریكا و ڕووسییه‌كانیش به ئه‌نقسه‌ت فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده "مه‌زڵووم كۆبانێ" زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن و گرنگی زۆرتری پێ ده‌ده‌ن، تا ببێته یه‌كێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئه‌و به‌شه كوردییه‌ی سووریا.