خێزانێكی ئیتالیایی كه له شه‌ش كه‌س پێكهاتوون، به‌پێی پشكنینی پزیشكه‌كان، هیچ یه‌كێك له‌وان هه‌ست به ئازار ناكه‌ن. پزیشكێكیش ده‌ڵێ پێ ده‌چێ بۆماوه‌یی بێت.
چه‌ندان جار تووشی شكان و برین بوون، به‌ڵام كه‌سیان هه‌ستیان به ئازار نه‌كردووه
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته هیچ پزیشكێك نه‌گه‌یشتووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه كه پێیان ده‌ڵێن "خێزانی مارسیلی" بۆچی هه‌ست به ئازار ناكه‌ن، له‌كاتێكدا چه‌ندان جار تووشی شكان و برین بوون، به‌ڵام كه‌سیان هه‌ستیان به ئازار نه‌كردووه.
به‌پێی پێگه‌كه، كاتێك یه‌كێك له خێزانه‌كه كه "داپیر"یانه، هه‌ستی به‌جۆرێك له ته‌نگژه‌ی ته‌ندروستی كردووه بێ ئه‌وه‌ی ئازاری هه‌بێت، سه‌ردانی پزیشكی كردووه، له وه‌رگرتنی تیشكدا ده‌ركه‌وتووه ئێسكێكی شكاوه، بۆیه به‌لای پزیشكه‌كه‌وه دیارده‌یه‌كی سه‌یر بووه كه ئه‌و ژنه هه‌ست به ئازار ناكات.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر جێمس كۆكس كه زانایه‌كی بواری بۆماوه‌ییه له زانكۆی له‌نده‌نی ئینگلیزی، توێژینه‌وه‌كی بۆ خێزانی مارسیلی كردووه و دواتر رای گه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی بۆی ده‌چین، هه‌ست نه‌كردن به ئازار له‌لای ئه‌و خێزانه، زیاتر بۆماوه‌ییه. ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌كی زۆر سه‌یره كه ره‌نگه له دنیادا هاوشێوه‌یان نه‌بێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر عه‌بدوڵا حه‌بیب له زانكۆی قه‌ته‌ر كه به‌هه‌مانشێوه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و خێزانه كردووه رای گه‌یاندووه، تا ئێسته نازانرێ ئه‌و سیحره چییه له‌ناو ئه‌و خێزانه كه هه‌ست به ئازار ناكه‌ن، بۆیه مه‌حاڵه بگه‌ینه ئه‌و نهێنییه.