به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له سیستمی ئه‌ندرۆیدیی "سامسۆنگ و گووگڵ"دا مه‌ترسی هاككرن له‌ڕێی كامێرای مۆبایله‌كانه‌وه دروست بووه و به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌ران ده‌ڵێن، كۆنترۆڵمان به‌سه‌ر مۆبایله‌كانمان نه‌ماوه و وێنه‌كانمان ده‌دزرێن.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
thesun" له‌باره‌ی ئه‌م مه‌ترسییه‌وه ده‌ڵێن، كێشه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته سیستمی ئه‌ندرۆیده‌وه به‌تایبه‌ت سیستمی مۆبایله‌كانی "سامسۆنگ و گووگڵ" كه به‌هۆیه‌وه هاككه‌ره‌كان ده‌توانن بچنه ناو مۆبایله‌كانه‌وه و "شوێنت بزانن و كۆنترۆڵی كامێراكه‌ت بكه‌ن و وێنه و ڤیدیۆكانت بدزن".
ئاگاداربە هەردوو سیستەمی مۆبایلەکان مەترسی هاککردنیان لەسەرە
ئه‌وه‌یش گوتراوه، ئه‌م كێشه‌یه زیاتر له 100 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری گرتووه‌ته‌وه كه به‌شێكیان گوتوویانه، وێنه كۆنه‌كانمان له‌خۆیه‌وه هاتووه‌ته‌وه ناو مۆبایله‌كانمان و دواتر سڕاونه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م حاڵه‌ته كراوه، بینراوه كه سیستمی مۆبایله‌كانی سامسۆنگ و گووگڵ مه‌ترسی هاككیان چووه‌ته‌سه‌ر. بۆ چاره‌سه‌ریش كۆمپانیاكان تا ئێسته كار ده‌كه‌ن.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئینته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ڕی گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه.