له رواڵه‌تدا ئه‌م ناوچه‌یه ئارام ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه به "زۆنى ئاسووده‌یى" ده‌ناسرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى شاره‌زایانى بوارى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و ده‌روونناسى، مانه‌وه له‌م ناوچه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر بۆ ژیانى هه‌ر كه‌سێك كوشنده‌یه و ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م پێشكه‌وتنى هه‌ریه‌كه‌مان، بۆیه پێویسته ماوه ماوه له‌م ناوچه‌یه بچینه ده‌ره‌وه.
شاره‌زایانى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى كاتێك باس له رێگرییه‌كانى پێشكه‌وتنى هه‌ر مرۆڤێك ده‌كه‌ن، چه‌ند هۆكارێك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌وان زۆر به ترسناك ده‌زانرێت، ئه‌ویش "ناوچه یان زۆنى ئاسووده‌یی"یه، به‌ڵام جیاوازى ئه‌م هۆكاره له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانى تر كه رێگرن له به‌رده‌م پێشكه‌وتنى مرۆڤ ئه‌وه‌یه، ئه‌م هۆكاره له‌لاى خه‌ڵك زۆر خۆشه‌ویسته و هه‌ست به دوژمنایه‌تییه‌كه‌ى ناكرێت، كه‌چى هۆكاره‌كانى تر لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانیان زه‌قه.
زۆنى ئاسووده‌یى چییه؟
زۆنى ئاسووده‌یى كه چه‌ند ساڵێكه له بوارى ده‌روونناسى و گه‌شه‌پێدانى مرۆیى به‌كار ده‌هێنرێت، له وشه‌ى "
Comfort Zone" وه‌رگیراوه. له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌ى Comfort له وشه‌ى Cumfortare لاتینى وه‌رگیراوه كه به‌ماناى ئه‌و شێواز و هۆكارانه دێن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار و شه‌كه‌تى پێڕه‌و ده‌كرێن.
زۆرجار ئاسووده‌ییه‌كه‌ت رووكه‌شه
بۆیه كاتێك شاره‌زایان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه پێناسه ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن "حاڵه‌تێكى ده‌روونى چێژبه‌خشه، جۆرێكه له گونجانى ده‌روونى و جه‌سته‌یى له نێوان مرۆڤ و ژینگه". ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى روونتر پێناسه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه بكه‌ین، ده‌ڵێین راهاتنى مرۆڤێكه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئاكار و شوێن و شێوازێكى دیاركراوى ژیان كه له‌ڕواڵه‌تدا ئاسووده‌یى و ئارامى به كه‌سه‌كه ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیرى لێ بكاته‌وه، ئه‌وا به‌هۆى مانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و شتانه چه‌ندان زیانى گه‌وره به‌ر ژیانى ده‌كه‌وێت.
ناوچه‌یه‌كى مه‌جازییه
هه‌ڵبه‌ته به ناوچه ناو ده‌برێت به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك "مه‌جاز"، ئه‌گه‌رنا ناوچه‌یه‌كى راسته‌قینه نییه، واته شوێنێك نییه تۆ تێیدا بمێنێته‌وه، ره‌نگه شوێنیش بێت، وه‌ك له نموونه‌كانى خواره‌وه روون ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له كۆى ماناكانى باس له چه‌قبه‌ستوویى مرۆڤ ده‌كات له سه‌ر شتێك یان بابه‌تێك.
ئایا تۆ له‌و ناوچه‌یه ده‌ژیت؟
زۆربه‌مان له قۆناغێكى ژیانمان ده‌كه‌وینه ئه‌م ناوچه‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر روونى بكه‌ینه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه، بۆ نموونه تۆ خووت به هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتى خراپ گرتووه، هه‌رچه‌نده ده‌زانیت ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه خراپن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى لێیان راهاتووى، ئه‌وا حه‌ز ناكه‌ى ده‌ستبه‌رداریان بیت، ره‌نگه جگه‌ره‌كێشان یه‌كێك بێت له زه‌قترین نموونه‌كان، تۆ به كێشانى جگه‌ره ئاسووده ده‌بیت، وێڕاى ئه‌وه‌ى خراپه، به‌ڵام ناته‌وێ ده‌ستبه‌ردارى بیت، چونكه به وازهێنانت له جگه‌ره به‌تایبه‌تى له رۆژانى سه‌ره‌تادا تووشى دڵه‌ڕاوكێیه‌كى زۆر ده‌بیت و ناڕه‌حه‌ت ده‌بیت، ئه‌وكاته له نێوان ناڕه‌حه‌تى وازهێنان و چێژ به‌رده‌وامبوون دووه‌میان هه‌ڵده‌بژێریت، كه‌واته ئه‌مه بۆ تۆ زۆنى ئاسووده‌ییه.
له نیگه‌رانییه‌كانى گۆڕانكارى مه‌ترسه
به هه‌مانشێوه‌یه تۆ ژوورى نوستنه‌كه‌ت كۆن بووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له نرخى كه‌لوپه‌لى نوێى و كوالێتییان دڵنیا نیت و كاتێك بیریان لێ ده‌كه‌یته‌وه، تووشى نیگه‌رانى ده‌بیت، بۆیه ده‌ست ناكه‌یت به گۆڕانكارى ئه‌مه‌یش بۆ تۆ زۆنى ئارامه.
واته هه‌موومان كاتێك له گۆڕانكارى ده‌ترسین، كاتێك هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ین له تاقیكردنه‌وه‌ى شتى نوێ په‌نا بۆ شته كۆنه‌كان و ره‌فتاره كۆنه‌كان ده‌به‌ین، ئه‌وكاته ئه‌و شته كۆنانه په‌ناگه‌یه‌كى ئارامن بۆ ئێمه و چێژى ده‌روونیمان پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت بزانین ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئێمه له شوێنێك چه‌قبه‌ستووین و گۆڕانكارى له ژیانمان ناكه‌ین، به‌هۆى ترس له نوێ و له ئاینده به خراپیه‌كانى كۆن رازى ده‌بین.
پێنج هۆكارى به‌ره‌و زۆنى ئاسووده‌ییمان ده‌به‌ن
یه‌كه‌م هۆكار وه‌ك پێشتریش باسمان كرد نیگه‌رانییه، دووه‌م ترسه، سێیه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى دووربینن بۆ ئاینده، ئه‌وا له ناوچه‌ى ئارام ده‌مێننه‌وه، چواره‌م هۆكار ته‌مبه‌ڵییه، چونكه كه‌سانێك هه‌ن نایانه‌وێ كۆششێكى زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ژیانیان بگۆڕن و به ته‌مبه‌ڵى خۆیان له‌و زۆنه جێگیر ده‌كه‌ن. پێنجه‌م هۆكاریش لووتبه‌رزییه، بۆ نموونه هه‌ندێك كه‌س شانازى به‌رابردووى خۆى ده‌كات و به‌م بیانووه نایه‌وێ له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان هه‌ڵبكات.
وریا به ئاسووده‌ییه‌كه رووكه‌شه
كاتێك كه‌سێك هه‌ست به ئاسووده‌یى ده‌كات له حاڵه‌ت و شوێن و ره‌فتارێك، گرنگه له‌وه وردبێته‌وه، ئاخۆ ئه‌و شتانه به‌هۆى سه‌قامگیرییه‌وه‌یه یان به‌هۆى ئه‌وه‌یه له زۆنه درۆزنه‌كه‌ى ئاسووده‌ییه، گرنگه كه‌سێك ژیانى جێگیر بێت، به‌ڵام هه‌موو جێگرییه‌ك ئه‌رێنى نییه، ژیانى هه‌ر كه‌سێكیش دواجار پێویستى به گۆڕانكارى و پێشكه‌وتن هه‌یه به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه هێشته له ته‌مه‌نى گه‌نجیدا بێت، بۆیه نابێ بوه‌ستێ و ده‌بێت به بیركردنه‌وه و پێشبینى و هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد به‌ره‌و گۆڕانكارییه‌كان بچێت و له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كاریان بهێنێ.