كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه ئه‌ویش "ئۆدی ئێس هه‌شته" و وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، "هێز و دیزاینی ئه‌م ئۆتۆمبێله شۆكتان ده‌كات".
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی ئۆدی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین پێشانگای ئۆتۆمبێلدا ناوازه‌ترین و به‌هێزترین به‌رهه‌می به‌ناوی "ئۆدی ئێس هه‌شت"ی بڵاو كرده‌وه به‌شێوازێك و دیزاینێكی نوێوه كه هه‌وادارانی ئه‌و به‌رهه‌مه تووشی سه‌رسامی بوون.
ئۆدی نوێ هه‌شت پستۆنه و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی 5.2 لیتر و هێزی 610 ئه‌سپشی هه‌یه
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر كراوه له دیزاین و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و ناوه‌وه‌یشی فراوانتر كراوه به‌راورد به ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه كه هه‌شت پستۆنه و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی 5.2 لیتر و هێزی 610 ئه‌سپشی هه‌یه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.