چاو یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته و به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ملیارێك كه‌س له جیهان گرفت و كێشه‌ی چاویان هه‌یه، زۆر هۆكار هه‌ن كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر چاو دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌توانن جیا له‌وه‌ی ڕێ له‌و هۆكارانه بگرن، هاوكات له ڕێی خۆراكی به‌سووده‌وه‌یش چاره‌سه‌ری چاوكزی بكه‌ن.
نیشانه‌كانی ناته‌ندروستی چاو جۆراوجۆرن، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سپی و ئازار و ئاوسانی ده‌وروبه‌ری چاو و سووربوونه‌وه و هه‌وكردن، دروستبوونی په‌ڵه و برین له ناو چاو، كاریگه‌رییه‌كانی ژینگه و پیسبوون و زۆر به‌كارهێنانی ئامێره زیره‌كه‌كان و شاشه پڕ له تیشكه‌كان، به گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی له چاوه‌كان داده‌نرێن.
خۆراكه‌اكن ده‌توانن بێ پزیشك و ده‌رمانی پزیشكی چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كانی چاو بكه‌ن
ئه‌و خۆراكانه‌ی ته‌ندروستی
چاو باشتر ده‌كه‌ن
یه‌كه‌م: ئاملا، جۆره ترێیه‌كی هیندییه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و دژه ئۆكسید، زۆر گرفتی چاو له ڕێی ئه‌و ترێیه‌وه كۆتاییان دێ و هاوكات توانای بینینیش باشتر ده‌كات.
دووه‌م: ماسی، به تایبه‌ت ماسی سه‌له‌موون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ترشه چه‌وری ئۆمێگا3ی تێدایه، ڕێ له وشكبوونه‌وه‌ی چاو ده‌گرێ و ته‌ندروستی چاو ده‌پارێزێت.
سێیه‌م: زه‌ردێنه‌ی هێلكه، ڕێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامین A تێدایه، پێكهاته‌ی لوته‌ین و زیكسانتهین و زینكیش بوونی هه‌یه، كه ئه‌مانه پێكهاته‌كانی چاو و تۆڕی بینین له هه‌موو كێشه ته‌ندروستییه‌كان ده‌پارێزن.