وه‌رزش یه‌كێكه له باشترین ڕێگاكان بۆ هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ به ته‌ندروستی، به‌ڵام بۆ زۆر كه‌س كارێكی قورسه و كاتی پێویستیان نییه، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی وه‌رزش سوودت پێ بگات و جه‌سته‌ت به ڕێك و گونجاوی بمێنێته‌وه و وه‌رزشیش نه‌كه‌یت، ئه‌وا چه‌ند ڕێگایه‌كی جێگره‌وه‌ی وه‌رزش هه‌ن و له خواره‌وه پێتانی ئاشنا ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: گه‌ڕان و پیاسه‌كردن، ڕۆیشتن و هه‌نگاونانی زۆر، له وه‌رزشكردنی چڕ و قوڕس زۆر به سوودتر هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌م 30 خولهك به پێ بڕۆن، ئه‌وا سوودی زۆر به جه‌سته و ته‌ندروستیتان ده‌گات.
كه‌سانێك هه‌ن ئه‌نجامدانی وه‌رزشی چڕ به‌لایانه‌وه قوڕسه، به‌ڵام ده‌توانن سوود له‌م هه‌نگاوانه ببینن و هه‌مان سوودی وه‌رزشكردنیش به جه‌سته‌یان بگه‌یه‌نن
دووه‌م: سه‌ماكردن، جیا له‌وه‌ی هه‌ستێكی شاد و خۆشیت پێ ده‌به‌خشێ، هاوكات سوودی زۆریشی بۆ ته‌ندروستی و جه‌سته هه‌یه و به وه‌رزشێكی شاد و زۆر خواست له‌سه‌ر ناو ده‌برێ، جووڵه‌كردن و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی سه‌ماكردن، هه‌موو ئه‌وانه وه‌رزشن و ماسوولكه و ئه‌ندامانی جه‌سته ده‌جووڵێنن و چه‌وری زیاده له جه‌سته ناهێڵن و جه‌سته به ڕێك و ته‌ندروستی ده‌هێڵنه‌وه.
سێیه‌م: په‌تپه‌تێن، ئه‌مه به بڕوای هه‌ندێ كه‌سه‌وه جۆرێكه له چێژ بینین و پێشبڕكێ، بۆ نموونه كێ ده‌توانێ زیاتر ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات و ژماره‌یه‌كی زۆرتر په‌تپه‌تێن بكات، كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت ئه‌و جۆره پێشبڕكێیه دروست بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بیرت لای ماندووبوون بێ، ده‌توانی وه‌رزشێكی چڕ و پڕ سوود ئه‌نجام بده‌یت.
چواره‌م: یۆگا، به ئارامترین جۆری وه‌رزش داده‌نرێ، كه هه‌موو له ڕووی ده‌روونی و رووحییه‌وه، هه‌م له ڕووی جه‌سته‌یییه‌وه زۆرترین سوودت پێ ده‌گات، شه‌وان به‌ر له خه‌وتن و له‌ناو جێگا یان به‌یانیان زوو كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستن ده‌توانن چه‌ند كردارێكی یۆگا ئه‌نجام بده‌ن و زۆرترین سوودتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و خه‌وێكی ئارام و ڕۆژێكی شاد و كامهرانتان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.