قاسم تائى كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه دیاره‌كانى شیعه له عێراق، ستایشى خۆپێشانده‌ران ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌یش له سیاسه‌تمه‌نداران ده‌كات و ده‌ڵێ "سته‌مكاریى به‌رده‌وام نابێت".
قاسم تائى كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه دیاره‌كانى شیعه له عێراق له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ى تشرینى دووه‌م ئاراسته‌ى خۆپێشانده‌رانى كردووه، هانیان ده‌دات له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كان و ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى ئێوه به‌ده‌ستان هێناوه، حزبه‌كان و حكوومه‌ته‌كانى عێراق به‌ده‌ستیان نه‌هێناوه".
له ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى كه ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تائى ده‌ڵێ "مافى ئێوه به ده‌ستى سیاسییه‌كان خوراوه و سته‌مكاریى تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت".
مه‌رجه‌عێكى به‌ناوبانگى شیعه هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ده‌كات
له به‌شێكى تر‌ى نامه‌كه‌ى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات خۆپێشانده‌ران چه‌ندان ده‌ستكه‌وتیان هه‌بووه بۆ عێراق كه ته‌واوى وڵاته‌كه شانازى پێوه ده‌كات، ته‌نیا گه‌نده‌ڵكاره‌كان نه‌بێت.
ده‌شڵێ "سیاسه‌تمه‌دارانى عێراق داهاتى وڵاته‌كه‌یان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه وڵات ده‌كه‌ن".
قاسم تائى كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه‌كانى ره‌وتى سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، خۆپێشانده‌ران تایفه‌گه‌رییان له عێراق گۆڕبه‌گۆڕ كردووه.
ماوه‌ى دوو مانگه خۆپێشاندانه‌كان له عێراق به‌رده‌وامه له دژى گه‌نده‌ڵى و خراپى بارى ئابوورى و بێكارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى.