توونس یه‌كه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى و ئیسلامى بڕیارى دا په‌روه‌رده‌ى سێكسى بخاته پرۆگرامى خوێندنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ گێچه‌ڵى سێكسى له كۆمه‌ڵگاكه‌ى دابنێت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى زۆرینه‌ى مسوڵمان مشتومڕى زۆرى لێ كه‌وته‌وه.
توونس وه‌ك وڵاتێكى زۆرینه عه‌ره‌ب و مسوڵمان به‌وه ناسراوه، هه‌میشه له بوارى نوێگه‌رى به پێشه‌نگ ده‌ناسرێت. توونس یه‌كه‌م وڵاته كه زوو مافى به ژنان داوه له سیاسه‌ت به‌شدارى بكه‌ن و پێشتریش رێژه‌ى ژنانیش له په‌رله‌مان له زۆر قۆناغدا له‌و ئاسته تێپه‌ڕى كردووه، كه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى دیار كراوه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م شۆڕشى به‌هارى عه‌ره‌بى له‌م وڵاته رووی داوه. دواجاریش توونس به بڕیارێك كه له میدیاكانى دنیا به "بوێر" وه‌سف ده‌كرێت، بڕیارى دا په‌روه‌رده‌ى سێكسى بخاته پرۆگرامه‌كانى خوێندنه‌وه.
گێچه‌ڵى سێكسى له ناو قوتابخانه‌كانى توونس هۆكار بووه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات رۆژى دووشه‌مى رابردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى توونس بڕیارى دا په‌روه‌رده‌ى سێكسى بخرێته پرۆگرامه‌كانى خوێندن.
حاتم بن سالم وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى توونس له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانێكیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند بابه‌تێكى په‌روه‌رده‌ى سێكسى بخرێنه پرۆگرامى خوێندنه‌وه.
ئه‌م وه‌زیره‌ى توونس روونى ده‌كاته‌وه، ئامانج له‌م هه‌نگاوه ئه‌وه‌یه سنوورێك بۆ گێچه‌ڵى سێكسى دابنرێت، چونكه له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان رووداوى دڵته‌زێن به‌هۆى گێچه‌ڵى سێكسى له توونس رووى داوه. جگه له هۆكاری سنووردانان بۆ گێچه‌ڵى سێكسى مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وه‌ك وه‌زیره‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ كردووه ئه‌وه‌یه قوتابیان له‌باره‌ى بابه‌تى سێكس هۆشیاربن و رۆشنبیرییه‌كى ته‌واویان هه‌بێت.
روونى كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه بابه‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌ى سێكسى ده‌خرێته ته‌واى قۆناغه‌كانى خوێندنه‌وه، واته له سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا په‌یمانگا و كۆلێژه‌كان.
ماڵپه‌ڕى
حووڕهى ئه‌مه‌ریكى كه به زمانى عه‌ره‌بى بابه‌ته‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، دوێنێ چوارشه‌م رادیۆى مۆزاییك ئیف ئێمى توونسى له راپۆرتێك بڵاوى كردووه‌ته‌وه له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى داهاتوو ده‌ست به جێهجێكردنى پلانه‌كه ده‌كرێت و سه‌ره‌تایش به پێنج پۆلى سه‌ره‌تاى ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌رزاق خهنتیش كه ژنێكى چالاكى مه‌ده‌نییه و به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ته‌ندروستى له‌دایكبوونه له لێدوانێكى بۆ رادیۆ توونسییه‌كه هه‌ندێك ورده‌كارى ئاشكرا كردووه. ئه‌و ژنه ده‌ڵێ په‌روه‌رده‌ى سێكسى وه‌ك وانه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ناخوێنرێت، به‌ڵكو ده‌خرێته به ئامانجى په‌روه‌رده‌یى ده‌خرێته وانه‌كانى تره‌وه، هه‌روه‌ها روونى كردووه‌ته‌وه، له‌رێى مامۆستاوه هه‌وڵ ده‌درێت تاوتوێى چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كان بكرێت.
ئه‌رزاق ئاشكراى كردووه، پرۆگرامه‌كه له ژێر چاودێرى سندووقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت بۆ دانیشتووان و هه‌روه‌ها په‌یمانگه‌ى عه‌ره‌بى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له پڕۆژه‌كه به‌شدار ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پڕۆژه‌كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى توونس ئاماده‌ى ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ى له پڕۆژه‌كه به‌شدارن دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌ر قۆناغێكى خوێندن ره‌چاوى تێگه‌یشتنى منداڵه‌كان كراوه، بۆ نموونه له قۆناغى سه‌ره‌تایى ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كى ساده به جۆرێك بابه‌ته‌كانیان پێ ده‌گوترێت بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له خۆیان بكات له‌كاتى گێچه‌ڵى سێكسى. ئه‌وان دووپاتیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه له دانانى پرۆگرامه‌كان ره‌چاوى لایه‌نى ئاینى و په‌روه‌رده‌ى خێزان ده‌كه‌ن.
وه‌ك ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى توونس ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى دروست كردووه، چونكه یه‌كه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى و ئیسلامى ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوه بنێت. بۆیه هه‌ندێك له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى توونس له دژى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌وه‌ستنه‌وه، هه‌ندێكى تریش لایه‌نگرى ده‌كه‌ن.
په‌روه‌رده‌كه به ره‌چاوكردنى هۆشیارى منداڵان و لایه‌نى ئاینى ده‌كرێت
فاتیمه حه‌تاب په‌رله‌مانتارى توونسى له‌سه‌ر لیستى حزبى "نیدا" له لێدوانێكى بۆ عه‌ره‌بیه باسى له‌وه كردووه، هۆشیارى زۆر له چه‌ك گرنگتره، ئه‌و دووپاتى ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دایه و پاڵپشتى ده‌كات.
عه‌بدولره‌حمان ته‌ریقى چالاكى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له لێدوانێكى بۆ هه‌مان كه‌ناڵ باس له‌وه ده‌كات، دیارده‌ى گێچه‌ڵى سێسكى له ناو قوتابخانه‌كانى توونس زیادى كردووه، بۆیه هه‌نگاوێكى چاكه كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بیر له په‌ره‌پێدانى رۆشنبیرى سێكسى ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به مه‌رجێك ره‌چاوى بارودۆخى كۆمه‌ڵگاكه بكات.
عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێ "نابێت بابهتهكان به‌شێوه‌یه‌ك بێت دوور بێت له ئابڕوو، هه‌روه‌ها ده‌بێت به وردى له‌گه‌ڵ ئاستى ده‌روونى و ته‌مه‌نى قوتابییه‌كان بگونجێن".
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى توونس چه‌ندان جار دووپاتى كردووه‌ته‌وه زیادبوونى گێچه‌ڵى سێكسى به منداڵانى قوتابخانه‌كان وایكردووه بیر له‌م هه‌نگاوه بكاته‌وه، بۆ سه‌لماندنى قسه‌كانیشى وه‌زاره‌ته‌كه ئامارێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ماوه‌ى ساڵێكدا ته‌نیا له قۆناغى سه‌ره‌تایى گێچه‌ڵى سێكسى به 87 منداڵ كراوه.