كۆمه‌ڵێك دیارده‌ى ده‌روونى نه‌رێنى هه‌ن وه‌ك شه‌رم و دڵه‌ڕاوكێ و ترس و توڕه‌یى كه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌نجامى خراپیان بۆ ژیانى مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام هیچیان به قه‌د توڕه‌یى كاره‌سات له ژیانى مرۆڤ دروست ناكه‌ن.
هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ساتێك له ساته‌كانى ژیانى، تووشى یه‌كێك له دیارده ده‌روونییه خراپه‌كان ده‌بێت، وه‌ك خه‌مۆكى و دڵه‌ڕاوكێ و شه‌رم و ترس، هه‌ر یه‌كێكیش له‌وانه كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامى نێگه‌تیڤیان بۆ ئه‌و مرۆڤه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى نیمچه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان ده‌بێت.
به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه كاریگه‌رییه خراپه‌كانى به‌قه‌د توڕه‌یى نییه، بۆ سه‌لماندنى ئه‌مه‌یش ده‌كرێت ئاماژه‌یه به به‌راوردێكى ساده بده‌ین، تۆ كه‌سێكى شه‌رمنى به‌ڵام له ئه‌نجامى شهرمهكهت زیانێكى توند به جه‌سته‌ى خۆت ناگهینى، هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێ و ترست هه‌یه، به هیچ یه‌كێك له‌وان كه‌سێك ناكوژییت، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تى توڕه‌یى ده‌كرێت كاره‌ساتى كوشنده بخوڵقینى كه ره‌نگه خۆیشت رۆژێك له رۆژان بیرت لێی نه‌كردبێته‌وه.
توڕه‌یى چییه؟
حاڵه‌تێكى هه‌ڵچوونى ده‌روونییه، به‌هۆى نیگه‌رانى و جاڕسبوون له شتێك تووشى مرۆڤ ده‌بێت دواجار كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنى به‌سه‌ر لایه‌نى ده‌روونى و بیركردنه‌وه و جه‌سته‌ى مرۆڤه‌كه ده‌بێت. له‌م حاڵه‌ته‌شدا مرۆڤه‌كه هه‌وڵ ده‌دات به توندوتیژى چاره‌سه‌رى ئه‌و شته بكات كه نیگه‌ران و بێزارى كردووه. كه ده‌ڵێین توندوتیژى مه‌به‌ست ته‌نیا توندوتیژى جه‌سته‌یى نییه، به‌ڵكو توندوتیژى زمانه‌وانى و تێكشكاندنى شتى تریش ده‌گرێته‌وه. بۆ نموونه هه‌ندێك كه‌س كه توڕه ده‌بن له‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه به‌سه‌رچاوه‌ى توڕه‌بوونه‌كه‌ى ده‌زانن، هه‌ندێكى تر جنێو ده‌ده‌ن و هه‌ندێكیش په‌نا بۆ شكاندنى هه‌ر شتێك ده‌به‌ن كه ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستییان.
توڕه‌یى له هه‌موو دیارده ده‌روونییه‌كانى تر زیاتر كاره‌سات دروست ده‌كات
توڕه‌یى چێژێكه چاره‌سه‌رییه‌كان له‌ناو ده‌بات
له بنه‌ڕه‌تدا ره‌فتارێكى ناشیاو و هه‌واڵێكى نه‌خوازراو و شكستێك یان نادادپه‌روه‌رییه‌ك توڕه‌مان ده‌كات. واته كێشه‌یه‌ك هه‌یه و له به‌رژوه‌ندى ئێمه نییه بۆیه ئێمه هه‌ڵده‌چین و توڕه ده‌بین. كاتێكیش توڕهبوونهكهمان ده‌رده‌بڕین ئه‌وا وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك سه‌یرى ده‌كه‌ین. یان ئه‌گه‌رهاتوو دواى هێوربوونهوهمان پرسیارمان لێ بكه‌ین پاساومان ئه‌وه ده‌بێت كێشه‌یه‌ك رووی داوه و ویستوومانه چاره‌سه‌رى بكه‌ین. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ى ئێمه كردوومانه چاره نییه به‌ڵكو ته‌نیا چێژی دامركاندنه‌وه‌ى توڕهبوونمانه، ئه‌گینا له 90% زیاترى ده‌ربڕینى توڕه‌ییه‌كان به شێوه‌یه‌كى توندوتیژ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ناكه‌ن به‌ڵكو ئاڵۆزتریان ده‌كه‌ن.
بۆ نموونه تۆ له كاتى كاركردن ناهه‌قییه‌ك به‌رانبه‌ر كرێى كاركردنت ده‌كرێت، تۆ له‌و كاته‌دا توڕه ده‌بیت و له‌و كه‌سه ده‌ده‌یت كه ناههقییهكهى به‌رانبه‌ر به تۆ كردووه. ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئاڵۆزبوونى كێشه‌كه‌ى تۆیه و له‌وانه‌یه خراپى تر به‌دوا بێت كاتێك ئه‌و كه‌سه هه‌وڵ ده‌دات تۆڵه‌ت لێ بكاته‌وه و زه‌برێك له تۆ بدات.
هه‌روه‌ها تۆ قوتابییت پێتوایه مامۆستاكه‌ت ناهه‌قى كردووه نمره‌ى خراپى به تۆ داوه، توڕه ده‌بیت و هه‌ڵسوكه‌وتێكى نه‌گونجاو ده‌نوێنى و به‌هۆى ئه‌مه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت چه‌ند رۆژێك له‌خوێندن بێبه‌شت ده‌كات.
ده‌ربڕینى توڕه‌یى چێژت پێ ده‌دات به‌ڵام دواتر تووشى بارودۆخى خراپت ده‌كات
تۆ كۆنتڕۆڵى توڕه‌ى بكه نه‌وه‌ك توڕه‌یى
ده‌روونناسان ده‌ڵێن توڕه‌یى حاڵه‌تێكى ده‌روونییه رووبه‌ڕووى هه‌موومان ده‌بێته‌وه. به‌ڵام شێوازى ده‌ربڕینى ئه‌و توڕه‌ییه جیاوازه، له‌وانه سێ جۆر ده‌ربڕینى باو هه‌یه كه له خواره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه:
شێوازه‌كانى ده‌ربڕینى توڕه‌یى
یه‌كه‌م: توندوتیژى، له‌وانه كه‌سانێك خۆیان بۆ ناگیرێ به‌توندوتیژى توڕه‌یى ده‌رده‌بڕن، وه‌ك هاواركردن جنێودان و لێدان و شت شكاندن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ئازارى خۆیان ده‌ده‌ن بۆ نموونه ده‌ست یان سه‌ریان ده‌كێشن به دیوار.
دووه‌م: شاردنه‌وه و تۆڵه‌كردنه‌وه، به پێچه‌وانه‌ى گرووپى یه‌كه‌م كه‌سانێك هه‌ن توڕه‌یى ده‌شارنه‌وه ره‌نگه له توندترین حاڵه‌تى توڕه‌یى زه‌رده‌خه‌نه‌ت بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه په‌نا ده‌بنه به‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه و قینهه‌ڵگرتن. مه‌رجیش نییه تۆڵه‌كردنه‌وه‌كه ته‌نیا توندوتیژى بێت، له‌وانه‌یه به‌شێوازى زمانه‌وانى بێت قسه‌وقسه‌ڵۆك له‌دژى ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبه‌ستێ كه لێى توڕه بووه، یان هه‌وڵ بدات زیانێكى مادى لێ بدات.
سێیه‌م: سه‌برگرتن، كه‌سانێك هه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى كاتى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توڕه‌بوون ده‌كه‌ن تا هێورده‌بنه‌وه دواتر بهدواداچووان بۆ كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى لۆژیكیانه چاره‌سه‌رى بكه‌ن، ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌میشه تێڕوانینێكى قووڵیان بۆ ژیان هه‌یه و تووڕه ده‌بن به‌ڵام له حاڵه‌ته‌كه هه‌ندێك ته‌كنیك به‌كارده‌هێنن له‌وانه:
یه‌كه‌م: هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و دووركه‌وتنه‌وه‌ى كاتى له‌و شوێنه یان له‌و كه‌سه‌ى توڕه بووه.
دووه‌م: بیركردنه‌وه له ئه‌نجامى خراپى توڕه بوون، بۆ نموونه كاتێك له‌كه‌سێك توڕه بووه، هه‌وڵ نادات، زه‌برێكى كوشنده‌ى لێ بدات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بیر له ئه‌نجامى لێدانه‌كه ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: بیرهێنانه‌وه‌ى لایه‌نى ئه‌رێنى، بۆ نموونه‌ى له كاتێكدا له هاوڕییهكت توڕه ده‌بیت، بیر له‌وه بكه‌وه ئه‌و كه‌سه هاوڕێت بووه، چه‌ندان یادگارى له‌گه‌ڵ تۆ هه‌بووه یان چاكه‌ى به‌سه‌ر تۆوه هه‌بووه، له حاڵه‌ته‌كانى تریش ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه.