ئایا هەموو ئەو هیتەرانەی لە وەرزی زستاندا بەکار دێن، سەلامەتن و بەپێی ڕێنماییەکانن؟ هەڵبەت ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە و بەشێکی ئەو هیتەرانە، تەنانەت بەشێکی سۆپا و هەموو جۆرە گەرمکەرەوەکانی تریش مەترسییان لەسەرە و دەبێ ئاگەداریان بین بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانیان ڕزگارمان بێت. با بێینەوە سەر هیتەر، کام هیتەرانە مەترسیدارن، تا پێش ئەوەی بچینە بازاڕ و بیانکڕین، خۆمانی لێ بپارێزین؟
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان، خه‌ڵكی به تایبه‌تی له شوێنه زۆر سارده‌كان، ڕێی جیاواز بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن، وه‌ك سۆپای دار و سۆپای نه‌وت یان هیته‌ری غاز و هیته‌ری كاره‌بایی، یا سپلیت، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكی ئاگه‌داری ئه‌و هۆكاری گهرمكردنهوانه بن.
ئايا هيتەری غازی باشترە یان کارەبایی؟
ئه‌و هیتهرانهی ماڵان كه به غاز كار ده‌كه‌ن و له ناو ژووری داخراودان، مه‌ترسیی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن، چونكه گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌ڕێژن كه به گازێكی ژه‌هراوی هه‌ژمار ده‌كرێ، ئه‌مه جگه له مه‌ترسیی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵی غازه‌كه چونكه هه‌رگیز نابێ بوتڵه‌كه له ژووره‌وه بێت.
له ناو هه‌موو ئه‌و گه‌رمكردنه‌وه زه‌یتی، كاره‌بایی، هه‌وایی، گازی و نه‌وتییانه، باشترینیان ئه‌وانه‌ن كه زه‌یتین یان كاره‌بایین، چونكه سه‌لامه‌ترن و ده‌نگیان كه‌متره و له پیسبوونی ژینگه و زۆرێك مه‌ترسیی تر مرۆڤ ده‌پارێزن.
هیته‌ره كاره‌بایییه‌كان، جگه له‌وه‌ی ته‌نیا شوێنێكی دیاریكراوی بچووك گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه، مه‌ترسیی هه‌ر به‌ركه‌وتنێكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌بێته هۆی سووتان، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ماڵێك منداڵیان هه‌بێ، هه‌روه‌ها كاره‌بای زۆر خه‌رج ده‌كات و به به‌راورد به‌و تینه‌ی هه‌یه‌تی، كاره‌باكه زۆر زیاتره.
گه‌رمكه‌ره‌وه هه‌وایییه‌كان، لایه‌نی باشیان زۆره، چونكه لایه‌نی مه‌ترسیی نییه و كاره‌با زۆر خه‌رج ناكه‌ن و خێرا گه‌رمی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و شێوازی هاتوچۆشیان ئاسانه، تاكه لایه‌نی خراپ كه هه‌یبێ، ئه‌وه‌یه ده‌نگی هه‌یه.
ئه‌و سۆپا و گهرمكهرهوانهی به نه‌وت كار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی له هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر خێراتر ماڵ گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام نابێ له ژووری داخراودا بن، چونكه مه‌ترسیی دروستكردنی غازیان هه‌یه.
له هه‌موو گهرمكرهوهكان خراپتر ئه‌وانه‌ن كه به غاز كار ده‌كه‌ن و هه‌رگیز نابێ له ماڵێكی داخراودا به‌كار بێن.