ئێوارە کۆڕێکی شیعری کوردی و فڕەنسی ساز کرا

:: PM:11:26:21/11/2019 ‌
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەم 21ى تشرینى دووه‌م، لە شاری ھەولێر و لە پەیمانگەی فڕەنسی ئێوارە کۆڕێک بۆ شاعیری نێوداری کورد (دلاوەر قەرەداغی) و شاعیری گەورەی سەدەی بیستەمی فڕەنسا (یۆژین گیلڤیک) ساز کرا.

ژەنیاری لاو (نەوزاد سۆران) بە ئامێری قانوون بەشدار بوو
کۆڕەکە لە کەشێکی پاییزیی و میوزیکیدا، بە ئامادەبوونی دەیان کەس لە گشت چین و توێژەکان و لەنێویاندا شاعیر و نووسەرانی وەک، "نەزەند بەگیخانی، دڵشاد عەبدوڵڵا، ئازاد دارتاش" بەڕێوە چوو.

تێیدا (دلاوەر قەرەداغی) چوار شیعری درێژی خوێندنەوە و لە ھەریەکێکیان بەشێکی لەلایەن (د. موحسین ئەحمەد عومەر) و (ئەحمەدی مەلا)وە وەرگێڕدرابوونە سەر زمانی فڕەنسی. 

ھاوکات لەگەڵ خوێندنەوەی شیعرەکاندا، ژەنیاری لاو (نەوزاد سۆران) بە ئامێری قانوون بەشدار بوو.

دواتر چەند پارچەشیعرێکی کورتی شاعیری گەورەی سەدەی بیستەمی فڕەنسا (یۆژین گیلڤیک) خوێندرایەوە و (د. موحسین ئەحمەد عومەر) بەم شێوەیە شاعیرەکەی ناساند، "لە شاعیرە ھەرە تایبەتمەندەکانی فڕەنسایە و نەچووه‌تە ڕیزی ھیچ کام لە ڕێبازەکانی ئەوکاتی فڕەنسا، شیعرەکانی بە زمانی سادە، بەڵام بە فیکرێکی قووڵەوە نووسیوە و لە تەواوی دنیادا لاساییکەرەوەی ھەیە تەنانەت لە نێو کوردیش".

هه‌ولێر/ ژیار ئەسوەد


وشە - محەمەد میران