نوجێفی: كۆنەبوونەوەی پێنس لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پەیامێكی روون بوو

:: PM:09:55:24/11/2019 ‌

دوێنێ مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا سەردانی عێراقی كرد، بەڵام چاوی بە بەرپرسانی ئەو وڵاتە نەكەوت و تەنیا دوای نیوەڕۆ لەگەل عادل عەبدولمەهدی بە تەلەفۆن قسەی كرد، ئەسیل نوجێفی سیاسەتوانی سوننە دەڵێت، ئەو كارەی پێنس پەیامێكی روون بوو بۆ حكوومەتی عێراق.
ئەمەریكا پاڵپشتی لە گۆڕانكاری ریشەیی لە دۆخی عێراق دەكات
ئەسیل نوجێفی لەوبارەوە گوتی، سەردانەكەی پێنس بۆ عێراق و كۆنەبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ئاماژەیە بۆ پاڵپشتیكردنی ئەمەریكا بۆ گۆڕانكاری ریشەیی لە دۆخی عێراق بەهۆی ئەو خۆپێشاندانانەی ئێستە هەیە، زیاتر گوتی، هاوكات دیداری پێنس لەگەڵ سەرانی هەرێمی كوردستان و سەرانیكردنی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد بێ ئەوەی لەگەڵ هێزە سیاسییەكان قسە بكات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی خۆی بۆ رۆژانی داهاتوو ئامادە كردووە. 

شەمووی رابردوو پێنس سەردانی عێراقی كرد و هێزەكانی ئەمەریكای لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق بەسەر كردەوە، جیا لەوەی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەرێم كەوت، دوای نیوەڕۆكەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی بە تەلەفۆن قسەی كرد، ئەو لە هەولێر رای گەیاند كە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی خۆپێشاندانەكانیان كردووە و عەبدولمەهدی دوپاتی كردووەتەوە كە خۆیان لە توندوتیژی لادەدەن و لەسەر داوای خۆپێشاندەران چاكسازی دەكەن. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل