پزیشێكێكی جوومگه و فه‌قه‌رات هۆكاره‌كانی ژانی جوومگه‌ی شان ڕوون ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند هۆكارێك ده‌بێته هۆی ئازاری ئه‌و جوومگهیه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، د. هه‌ڤین كه‌مال شاره‌زا له چاره‌سه‌ری جوومگه و بڕبڕه‌ی پشت بۆ "وشه" گوتی، ژانی جوومگه‌ی شان بریتییه له بوونی ئازار و ڕه‌ق بوونی جوومگه‌ی شان به‌شێوه‌یه‌كی هێواش كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گاته حاڵه‌تێك كه‌پێ ده‌وترێت به‌ستن یان جام بوونی جومگه‌كه به لایه‌ك دا.
ژن زیاتر تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێت
ڕوونیشی كرده‌وه كه هۆكاری دیار كرا‌و نییه كه ببێته هۆی ئه‌م حاڵه‌ته، به‌ڵام له‌كاتی باش نه‌جووڵانی جوومگهكه له‌دوای پێكان یا نه‌شته‌رگه‌ری له جوومگهكهدا یان له‌كاتی نه‌خۆشی شه‌كره ڕه‌نگه ڕوو بدات.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ندێكجار نه‌خۆشییه‌كانی غودده و دڵ و پاركینسوون و هه‌ندێ له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ نه‌خۆشی ئایدز به‌كار ده‌ھێنرێ ده‌بنه هۆكاری ئه‌و ڕه‌ق بوونی جوومگهیه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ژن زیاتر تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێت و زۆربه‌یشیان ته‌مه‌نیان له سه‌ڕووی 50 بۆ 60 ساڵی ده‌بێت.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی دیار كرد و گوتی، وه‌رزش و چاره‌سه‌ری سروشتی و فیزیایی و لێدانی ده‌رزی ستیرۆید بۆ ناو جوومگهكه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر سه‌رباری چاره‌سه‌ری ئه‌نجامدانی پلازما بۆ جوومگهكه یا پرۆلۆتیراپی.