دیارده‌ی فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی سلێمانی ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و به‌رپرسێكی حكوومه‌تیش ده‌ڵێت، سزای توندی ئه‌و كه‌سانه دراوه و رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
لەناو ئەو گۆشتە جۆرە کرمێکی مەترسیدار بەناوی لیستریا درووست دەبێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دیارده‌ی فرۆشتنی گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، لیژنه‌كانی سلێمانی كه له ته‌واوی لایه‌نه‌كان پێكهاتوون ده‌ستیان كردووه به گرتن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت و سزای توندی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ده‌ن كه ئه‌و گۆشته ده‌فرۆشن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌تی ڤێته‌رنه‌ری له شوێنی له ناوبردن له كوشتارگه گۆشته‌كه ده‌سوتێنرێت و له‌ناو ده‌برێت تا نه‌خۆشی بڵاو نه‌بێته‌وه، ئه‌وه‌شی گۆشته‌كه ده‌فرۆشێت، ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیدا ده‌گیرێت و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ی جۆری سزاكان سۆران غه‌فوور گوتی، له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه سزای پێبژاردن و گرتنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت، چونكه كاره‌كه نایاساییه و هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كوشنده‌یه.
شاڵاو عارف لێپرسراوی ستافی پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری له كوشتارگه‌ی نوێی سلێمانی بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشتێت، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشیی مه‌ترسیداره كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ تووشی دۆخێكی ناجێگیر و ترسناك ده‌كات.
"یه‌كیك له‌و نه‌خۆشییانه‌ی به‌هۆی ئه‌و گۆشته‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، نه‌خۆشیی زه‌ردووییه و هه‌ندێك جار تووشبووه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی مردن، چونكه ئه‌و زه‌ردووییه‌ی مرۆڤ له ئاژه‌ڵه‌وه تووشی ده‌بێت، له ڕێی كرمێكه كه پێی ده‌گوترێت لیستریا". شاڵاو عارف وای گوت.
لێپرسراوی ستافی پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری كوشتارگه‌ی نوێی سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و گۆشته‌ی ده‌فرۆشرێت هیچ چاودێرییه‌كی ڤێته‌رنه‌ری له‌سه‌ر نییه، كه‌سێكی ئاسایی سه‌یری بكات وا ده‌زانێت گۆشتێكی جوانه، له كاتێكدا ته‌نیا پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری ده‌توانێت بیناسێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی