ماوهی چهند ساڵێكه گازۆ له نێو چهرهزاتهكاندا له كوردستان بهشێوهیهكی خێرا بڵاو بووهتهوه، بهتایبهتی له ڕۆژانی جهژن زۆر بهكار دێت، هۆكاری ئهو خێرا بڵاوبوونهوهشی ئهوهیه كه ئاسانه له دهمدا و تاموچێژێكی تایبهتی ههیه، بهڵام چ سوودێكی ههیه؟
كازۆ یەكێكە لەو كاكڵانەی كە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە و دەوڵەمەندە بە وزە، ریشاڵ، كانزا و ڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان.
له 100 گرام كازۆ نزیكەی 553 كالۆری بە لەش دەبەخشێت و رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن. ترشە چەورییەكانی كازۆ ڕۆڵیان هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی باش لە خوێندا، لەگەڵ دابەزاندنی ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان بەتایبەتی لە نەخۆشانی شەكرەدا.
جگه لهمانه، گازۆ بۆ پاراستنی خوێنبەرەكانی دڵ لە تووشبوون بە رەقبوون، خۆپاراستن لە تووشبوون بە جەلتەی مێشك گرنگه.
كازۆ كانزایەكانی مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، كۆپەر، ئاسن، مەگنسیۆم، زینك، سیلینیۆم لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە.
هەروەها كازۆ ڤیتامینB1، B2، B5، B6 بە رێژەی جیاواز لەخۆ دەگرێت كە گرنگی زۆریان هەیە لە بەدەستهێنانی وزە لە خۆراك. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی كازو بریتین لە: پاراستنی تەندروستی ئێسك و جومگەكان، خۆپاراستن لە تووشبوون بە بەردی زراو، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، پاراستنی تەندروستیی بۆڕییەكانی خوێن، پاراستنی چاوەكان لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی پەیوەست بە تەمەن.