دۆخی عێراق به‌ره‌و پشێویی زیاتر ده‌چێت و خۆپێشاندانه‌كان له دوو مانگ نزیك ده‌بنه‌وه و تا ئێسته هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر نییه. د ئیحسان شمه‌ری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق، له‌م دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا دووپاتی كرده‌وه، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی عێراق دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
داوای سه‌ره‌كی خۆپێشانده‌ران چییه، تا چه‌ند ئه‌و داواكارییانه لای حكوومه‌ت و پارته سیاسییه‌كان قبووڵ كراوه؟
خۆپێشانده‌ران نه‌خشه‌ڕێیه‌كیان داناوه بریتییه له داواكارییه‌كانیان، به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات تا دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ كه كار له‌سه‌ر دانانی نه‌خشه‌یه‌كی چاكسازی و دانانی یاسای پێوه‌ست به‌شێوه‌ی رژێمی سیاسیی بكات، به‌ڵام پێش ئه‌وه بڕوایان به‌وه‌یه پێویسته یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی نوێ هه‌بێت و چینێكی نوێی سیاسی بێنێته پێشه‌وه، واته گۆڕانكاریی گه‌وره له‌و چینه سیاسییه‌ی هه‌یه روو بدات، بتوانن گۆڕانكاری له شێوه‌ی ژیان و بژێوی خه‌ڵك بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌وانه له رێی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه ده‌بێت، به‌ڵام واینابینم هێزه سیاسییه‌كان به‌وانه رازی بن، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی یان لادانی كه تا ئێسته‌یش هه‌ندێك هێزی سیاسیی پاڵپشتی لێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه به‌هۆی خۆشه‌ویستی نا، به‌ڵكو د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن رۆیشتنی عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته هۆی لێپرسینه‌وه‌یان، پێم وایه ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌وێته بێنه و به‌رده‌وه و له كۆتایشدا هێزه سیاسییه‌كان ناچار ده‌بن زۆرینه‌ی داواكاری خۆپێشانده‌ران بێننه دی.
خۆپێشانده‌ران داوای نیشتمان ده‌كه‌ن، ئه‌و نیشتمانه چییه؟
ئه‌وان نیشتمانێكیان ده‌وێ تێیدا كه‌رامه‌تی مرۆڤ پارێزراو بێت و سه‌روه‌ری هه‌بێت، یه‌كسانی له هه‌لی كار و ئازادییه‌كان و فه‌رامۆش نه‌كردنیان، رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێت و ئازادی ده‌ربڕین و جێبه‌جێكردنی یاسا و ده‌ستوور هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك مافی هه‌مووان پارێزراو بن.
ئه‌وانه دروشمن بۆ ژیانێكی نوێ، له‌وكاته‌ی به‌شێك له پارته سیاسییه‌كانی عێراق سه‌ركێشییان كرد و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان پێش نیشتمان خست و و داهاتووی وڵاتیان خسته به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌جیندای ده‌ره‌كییه‌وه.
تا ئێسته وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت په‌ره‌سه‌ندنه‌كان به چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی هاوته‌ریب ده‌چنه پێشه‌وه، كه‌ی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت ته‌نیا رێنوێنیكردنه و نه‌خشه‌ڕێیه‌كی چاره‌سه‌ری پێشكه‌ش نه‌كردووه، ته‌نیا داوای جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپێشانده‌رانی كردووه، جیا له‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا، هه‌مووی هاوته‌ریب ده‌ڕۆن و رووبه‌رێكی هاوبه‌ش نییه، تاكه شت كه دوور له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ك هاوبه‌شێك سه‌یری بكه‌ین، پرسی چوونه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خته كه ئه‌مه‌ریكا داوای كردووه و مه‌رجه‌عییه‌تیش ئاماژه‌ی بۆ كردووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش داوای خێراكردنی ده‌رچوونی یاسای هه‌ڵبژاردنی كردووه، هاوكات له‌ناو په‌رله‌مان هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌ركردنی یاساكانی هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی نوێی هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه پاڵپشتی ناكرێت، جیا له‌وه له هاوكێشه‌ی چاره‌سه‌ری تا ئێسته پێوه‌ندی به خۆپێشانده‌رانه‌وه نه‌كراوه و داواكاری راسته‌قینه‌یان نه‌خراوه‌ته ناو بڕیاره‌كان، له‌وكاته‌ی خۆپێشانده‌ران باسی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ك ده‌ستپێكی دروستبوونی متمانه له نێوان هه‌ردوولا، بۆیه دیاره ئه‌و چینه سیاسییه به‌وه رازی نین و پێم وایه تا ئێسته له یه‌كتر دوورن، بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری بكرێت بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه‌یه.
چاره‌نووسی عه‌بدولمه‌هدی و حكوومه‌ت چییه، له‌وكاته‌ی بۆچوونێك هه‌یه گوایه چه‌ندان لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی رێگرن له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی؟
چاره‌نووسی عه‌بدولمه‌هدی پێوه‌سته به دوو شته‌وه، یه‌كه‌میان خۆراگری خۆپێشاندانه‌كان كه تا ئێسته به‌رده‌وامن و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، كه ره‌نگه به‌هۆی گوشاری سه‌ری یان پێی وایه دۆخه‌كه به‌ره‌و پشێوی ده‌چێت، بۆیه ده‌ستی له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسته‌یش پشێوی هه‌یه و خه‌ڵك كوژراون و هه‌زاران قوربانی هه‌ن.
دووه‌م، هه‌ستكردنی هێزه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات به‌وه‌ی رووخانی عه‌بدولمه‌هدی دۆخه‌كه به‌ره‌و لێپرسینه‌وه له‌و حزبانه پاڵ ده‌نێت و دۆسیه‌ی ئه‌وان ده‌خرێته به‌رده‌م دادگای عێراق، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی.
له كۆتادا ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌رچوو و خۆپێشاندان زۆر فره‌وانتر بوون و مانگرتنی زانكۆ و قوتابخانه به‌رده‌وام بێت، پێم وایه عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه، به‌تایبه‌تی كاتێك هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كان ده‌ستیان به بیركردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی شوێنگره‌وه بۆ عه‌بدولمه‌هدی كردووه. به پێچه‌وانه‌وه ده‌ستگرتن پێوه‌ی، ره‌نگه شه‌قام زیاتر بورووژێنێت و خۆپێشاندانه‌كان زۆرینه‌ی هێزه سیاسییه‌كان له‌ناو ببه‌ن، بۆیه له كۆتادا عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌نه قۆچی قوربانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قام.
له نێوان گۆڕانكاریی خۆپێشانده‌ران و ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت، چی ده‌گۆڕێت؟
هه‌ندێك فاكته‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌ن رێ ناده‌ن دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی ده‌بێ له رێی ده‌ستووری عێراقه‌وه بێت وه‌ك ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته. به كورتی گۆڕانكارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو ده‌بن له عێراق و هێزه گه‌وره و ناوخۆییه‌كانیش رێ به‌وه ناده‌ن دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت.
باسی لایه‌نی سێیه‌م ده‌كرێت كه خۆپێشانده‌ران ده‌كوژن، ئه‌وانه كێن و پێوه‌ندییان به ده‌وڵه‌تی قووڵه‌وه چییه؟
لایه‌نی سێیه‌م ئه‌وه‌یه كه له رێی ده‌وڵه‌ته‌وه پێشێلكاریی زیاتر ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كه كه حكوومه‌ت توانای جیاكردنه‌وه و راوه‌دوونانی ئه‌وانه‌ی نییه، مه‌رجه‌عی باڵا ئه‌وانی به بكوژی ناسراو ناو برد، واته ناتوانرێ لێپرسینه‌وه له‌و لایه‌نانه بكرێت كه هۆكار بوون بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانیی زیاتر، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتییه‌كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌خاته ئه‌ستۆی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌باره‌ی وه‌رنه‌گرتنی رێوشوێنی پاراستنی خۆپێشانده‌ر و بێتوانایی له كۆنترۆڵكردنی دامه‌زراوه‌ی ته‌ناهی و پاراستنی له دزه‌كردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه و دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كه.