نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە

:: AM:10:45:30/11/2019 ‌
نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و خاوەن نووسینگەیەكی دراوگۆڕینەوەش دواین نرخی ئەمڕۆ دراوەكان ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 30ـی تشرینی دووەم، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی نرخ بۆ دراوگۆڕینەوە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 120 هەزار و 750 دیناری عێراقییە.

لە بازاڕ خواست لەسەر دۆلار هەیە 
لەبارەی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار گوتی، بۆ ئەمڕۆ بۆرسەی حكوومی نییە، ئەوەشی هەیە لە بازاڕ خواست لەسەر دۆلار هەیە و ڕەنگە دۆخی عێراقیش هۆكارێكی تر بێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینارە

100 یۆرۆ بە 132 هەزار و 500 دینارە

100 پاوەن بە 145 هەزار دینارە

100 لیرەی توركی بە 21 هەزار دینارە

100 هەزار تمەنی ئێرانی بە نۆ  هەزار و 650 دینارە



وشە - رامیار جەواد