هه‌رچه‌نده پێشتر توێژه‌ران باسیان له‌وه ده‌كرد له‌ڕووى مه‌زه‌وییه‌وه جیاوازى و ته‌نانه‌ت ململانێ له نێوان شیعه‌كانى عێراق و ئێران هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م جاره ده‌ڵێن به‌شێوه‌یه‌كى زه‌ق ئه‌م ململانێیه ده‌ركه‌وتووه و له خۆپێشاندان و راپه‌ڕینه‌كانى ئه‌م دوو مانگه‌ى رابردوو ره‌نگى داوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كى كانوونى یه‌كه‌م راپۆرتێكدا باس له‌و ناڕه‌زاییانه ده‌كات كه مه‌رجى باڵاى شیعه‌كانى عێراق له نه‌جه‌ف له دژى هه‌ژموونى ئێران پێشانى داوه. له ناونیشانى راپۆرته‌كه هاتووه "نه‌جه‌ف ئێران جاڕس ده‌كات و نه‌خێره‌كانى حه‌نانه له به‌رژه‌وه‌ندى راپه‌رینى عێراقییه‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه".
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه "هه‌ڵوێسته‌كانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى له نه‌جه‌ف كه پاڵپشته بۆ جووڵانه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌كان له عێراق كه نزیكه‌ى دوو مانگه ده‌ستى پێ كردووه، جیاوازییه‌كى زۆرى هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كانى ئێران، به شێوه‌یه‌كى دیاركراویش له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى ئێران، كه هاوپه‌یمانه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى سیاسى شڵه‌ژاون دواى ئه‌وه‌ى راپه‌ڕینه‌كان توانى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ناچارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه بكات، كه به هێزه‌وه له‌لایه‌ن تاران و هاوپه‌یمانى فه‌تح پاڵپشتى ده‌كرێت".
دواتر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ى رابردوو به شێوه‌یه‌ك پله به پله عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه گوتارى خۆى به‌رز كردووه‌ته‌وه و پاڵپشتى خۆپێشانده‌رانى كردووه له دژى ئه‌و هێزه سیاسى و حكوومه‌تانه‌ى كه له دواى ساڵى 2003 وه ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست. ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یش له رێى نوێنه‌ره‌كه‌ى رۆژانى هه‌ینى بڵاو كراونه‌ته‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار به ئاشكرا سیستانى رووبه‌ڕووى هه‌ژموونى ئێران ده‌بێته‌وه
پێشتر باس له‌وه ده‌كرا، ناكۆكى و ململانێى له نێوان حه‌وزه‌كانى شیعه‌ى نه‌جه‌ف و ئێران هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا نه‌بووه، له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو ده‌ركه‌وتووه ته‌واوى لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له به‌رژه‌وه‌ندى و ئاره‌زووى ئێران نه‌بووه، به‌ڵكو پاڵپشتى خۆپێشانده‌ران بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا عه‌لى خامنه‌یى و سه‌ركرده‌كانى سوپاى پاسداران خۆپێشانده‌رانى عێراق به ئاژاوه‌گێڕ و تێكده‌ر وه‌سف ده‌كه‌ن.
جیا له‌وه‌یش مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر هه‌ندێك رووداو نه‌بووه كه له‌دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران بوون، له‌وانه سوتاندنى كونسوڵگه‌ى ئێران له نه‌جه‌یف و هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵگه‌ى ئێران له كه‌ربه‌لا و سوتاندنى ئاڵاى ئێران و وێنه‌ى عه‌لى خامنه‌یى.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ له دیارترین هه‌ڵوێستى سیستانى ئه‌وه‌بوو لێدوانه‌كانى خامنه‌یى ره‌ت كرده‌وه كه داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق كردبوو كۆتایى به خۆپێشاندانه‌كان بهێنن، جیا له‌وه‌یش خۆپێشانده‌رانى به ئاژاوه‌گێر وه‌سف كردبوو، له وه‌ڵامدا عه‌لى سیستانى گوتى بۆ هیچ كه‌س و گرووپ و لایه‌نێك نییه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى نییه ده‌ست به‌سه‌ر ویستى عێراقییه‌كان بگرێت و بۆچوونى خۆى به‌سه‌ریان بسه‌پێنێ.
دواتریش میدیاكانى نزیك له ئێران باسیان له‌وه ده‌كرد بۆ كۆتاهێنان به خۆپێشاندانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى عێراق، نوێنه‌رى حزبه شیعه‌كان و قاسم سوله‌یمانى و كوڕى عه‌لى سیستانى كۆ بوونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌رباز بكه‌ن، كه‌چى به په‌له نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى دا مه‌رجه‌عییه‌تى باڵا هیچ رێككه‌وتنێكى نه‌كردووه و داكۆكى له هیچ به‌رپرسێكى عێراقیش ناكات.
دواتر عه‌لى سیستانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد و پێى راگه‌یاند خۆپێشانده‌ران بێ هێنانه‌دى داواكارییه‌كانیان ناگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد خۆپێشانده‌ران له‌سه‌ر داواكانیان سوورتر بن و دواجار هه‌ڵوێسته‌كانى عه‌لى سیستانى وایكرد هه‌ینى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى رابگه‌یه‌نێ.
عه‌لى مونزرى توێژه‌رى له كاروبارى ئاینى له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كات له ته‌واوى ماوه‌ى رابردوو به‌ر له خۆپێشاندانه‌كانى عێراق عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق خۆى له‌وه دوور گرتبوو راسته‌وخۆ ده‌ست بخاته كاروبارى سیاسى، به‌ڵام به‌مدواییه ناچار بوو ئه‌م كاره بكات له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار یه‌كێك له‌و هۆكارانه كوشتنى خۆپێشانده‌ران بوو، دووه‌م گوشارى شه‌قام بوو بۆ سه‌ر مه‌رجه‌عییه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى روونترى هه‌بێت وه‌ك پێشتر نه‌بێت واته وه‌ك پێش مانگى ئۆكتۆبه‌ر و خۆپێشاندانه‌كان نه‌بێت.
چاودێرێكى سیاسى: ئێران د‌رك به هێز و پێگه‌ى سیستانى ده‌كات
مونزرى باس له‌وه ده‌كات ناكۆكییه‌كى رۆشن له نێوان نه‌جه‌ف و تاران هه‌یه، جا له بیرۆكه بێت یان پڕۆژه‌ى ویلایه‌تى فه‌قیه بێت، كه سیستانى پێی وایه تیۆرى ویلایه‌ته‌كه‌ى ئێران بۆ ئه‌وه‌یه تاران ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر بڕیارى گه‌لان بگرێت. ئێرانیش د‌رك به هێزى سیستانى ده‌كات له عێراق و ناوچه‌كانى تر‌ى عه‌ره‌بى.
خالید عه‌بدوڵا مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، گوتارى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا بۆ پاڵپشتى خۆپێشانده‌ران دوو ره‌هه‌ندى هه‌یه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێ به‌ره به‌ره چینى سیاسى ده‌سه‌ڵاتدار دوور بخاته‌وه كه شكستى هێناوه، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه سنوورێك بۆ هه‌ژموونى ئێران داده‌نێت.
رۆژنامه‌كه له كۆتایى راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، به‌و هه‌موو ئاماژانه ده‌رده‌كه‌وێت مه‌رجه‌عییه‌ت خۆى له دژى ئه‌و جه‌مسه‌ره داناوه كه ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كى ره‌ها عێراق بكات به پاشكۆى ئێران.