ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئایدزه و له سه‌رانسه‌ری دنیادا به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه هه‌وڵ ده‌درێت به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی بگیرێت. به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 41 تووشبووی نه‌خۆشیی ئایدز هه‌یه و 39 تووشبوویان كه‌سانی بیانین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی/ هۆبه‌ی ئایدز له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆپاراستن، سیمینارێكی له‌ژێر ناونیشانی "پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانم له‌یه‌ك شوێندا و به‌ره‌و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی ته‌واو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كه‌میی به‌رگریی له‌ش" ساز كرد. ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕای گه‌یاند، هه‌ر وڵاتێك به ڕێژه‌یه‌ك ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌ن كه كه‌سه‌كان ده‌توانن خۆیانی لێ بپارێزن
نه‌خۆشیی ئایدز، ده‌بێته ھۆی دابه‌زینی توانای كۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش كه به‌ھۆی ڤایرووسی HIVـیه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كار ده‌كاته سه‌ر سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته‌ی مرۆڤ و ورده‌ورده له‌ناوی ده‌بات، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی مرۆڤی تووشبوو به ساده‌ترین هه‌وكردنه‌كان ده‌مرێت، یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشیه‌كه له ساڵی 1981ـه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و تا ئێسته 37 ملیۆن و 900 تووشبو له سه‌رانسه‌ری دنیا هه‌یه و ته‌نیا له ساڵی 2018دا زیاتر له ملیۆنێك تووشبوی نوێ تۆماركراون، هه‌روه‌ها له هه‌مان ساڵدا زیاتر له 770 هه‌زار تووشبوو گیانی له‌ده‌ست داوه.
هۆكاره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی HIV جیاوازه، هۆكاره‌كانیش بریتین له "جووتبوونی ناشه‌رعی یا ئه‌نجامدانی كرداری سێكسی له‌گه‌ڵ كه‌سی تووشبودا و وه‌رگرتنی خوێن له كه‌سانی تووشبوو، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی پزیشكی كه بۆ كه‌سێكی تووشبوو به‌كارهێنرابێت، تاتۆ و ده‌رزیی ژێر پێست، گواستنه‌وه‌ی له دایكی تووشبووه‌وه بۆ منداڵه‌كه‌ی له كاتی سكپڕیدا، یاخود له‌كاتی منداڵبوون، یان شیردان به منداڵ.
كه‌سانی توشبوو به ئایدز چه‌ند نیشانه‌یه‌كیان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانیش بریتین له: هه‌ڵاوسانی گرێ لیمفاوییه‌كان له جه‌سته‌ی مرۆڤدا. (یه‌كێكه له یه‌كه‌مین نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه)، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای جه‌سته‌ی كه‌سی تووشبوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ده‌ركه‌وتنی چه‌ند نیشانه و په‌ڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته، سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام و به‌هێز، سكچوونی ماوه‌درێژ و له‌ده‌ستدانی كێش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر به‌تایبه‌ت له شه‌ودا، ماندوێتی و بێهێزیی به‌رده‌وام، هه‌ناسه‌توندی و كۆكه‌ی به‌رده‌وام، لاوازبوونی ماسولكه‌كانی جه‌سته، تێكچوونی توانای بینین، هه‌وكردنی ناوده‌م به كه‌ڕوو، هه‌روه‌ها تووشبوون به ڤایرۆسی تامێسك.
چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌ن كه كه‌سه‌كان ده‌توانن خۆیانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی ئایدز نه‌بن، ئه‌وانیش بریتیه له به‌كارهێنانی كۆندۆم له كاتی جوتبووندا، وه‌رنه‌گرتنی خوێنی نه‌پشكنراو، دڵنیابوون له‌وه‌ی سرنجی ده‌رزی لێدان هه‌ڵنه‌پچڕاو و پاكژه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌رزی له‌خۆت بده‌یت، هه‌روه‌ها پێش هاوسه‌رگیری شیكاری بۆ ژن و پیاو بكرێت، دایكی تووشبوو پێویسته چاره‌سه‌ری دژه ڤایرۆسی تایبه‌ت وه‌ربگرێ، دوای یه‌كه‌م مانگی منداڵبوون شیردان ڕابگرێ كه له‌وكاته‌دا منداڵی تازه له‌دایكبوو چاره‌سه‌ری دژه ڤایرۆسی پێویست وه‌رده‌گرێت.
كرانه‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی وڵاتاندا و هاتووچۆی به‌رده‌وامی خه‌ڵك و گه‌شتیاران و بازرگانان، سه‌ردانی كورده‌كانی ئه‌وروپا بۆ كوردستان و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك، هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێم، ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی ناوچه‌كانی ناوه‌راستی عێراق و هاتنیان بۆ كوردستان به‌هۆی خراپی باری ئاسایشی ناوچه‌كانیان، هه‌روه‌ها زۆربوونی دیارده‌ی كاری سێكسی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان 41 حاڵه‌تی تووشبوی نه‌خۆشی ئایدز تۆمار بكرێت.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د