فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست له عێراق باری له‌ناكاوی مه‌ترسیداری ڕاگه‌یاند و داوای له سه‌رجه‌م سه‌ربازانی یه‌كه‌كانی سوپا و هێزه ته‌ناهییه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی كرد كه به په‌له بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.
ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی باری له‌ناكاو له كاتێكدایه شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی "به‌یاع"ی به‌غدا دژی هه‌ژموونی ئێران له
عێراق گه‌وره‌ترین خۆپێشاندان ئه‌نجام درا، له ساتی به‌ڕێكردنی ته‌رمی كوژراوێكی خۆپێشاندانه‌كان بۆ به‌خاكسپاردن، ئه‌م خۆپێشاندانه گه‌وره‌یه‌یش ترسی خسته دڵی به‌رپرسانه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له ئێواره‌ی دوێنێوه خۆپێشانده‌ران هه‌وڵی چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی ته‌ناهی به چڕی له ڕێی گازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و ڕێگریان لێ كردوون.
خۆپێشاندانه‌كان فره‌وانتر بوون و هێزه‌كانی ته‌ناهی توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپێشانده‌رانیان نییه
خۆپێشانده‌ران له كه‌ربه‌لا ژماره‌یه‌ك ڕێی سه‌ره‌كیان گرتووه، به تایبه‌ت شه‌قامی باج و گه‌ڕه‌كی به‌له‌دیه و جایر و سناتر و مجسر، هاوكات له نه‌جه‌ف و ناسڕییه‌یش قوتابیان گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانیان ساز كرد و ڕێوڕه‌سمیان بۆ رووحی كوژراوانی خۆپێشاندانه‌كان ساز كرد.
سه‌ره‌ڕای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕتر به‌رده‌وامیان هه‌یه و داواكانی خۆپێشانده‌رانیش گه‌وره‌تربوون و چاره‌نووسێكی ناڕوونیش ڕووی له عێراق كردووه.