رۆژێك دواى قبووڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى عێراق ده‌ركه‌وت، ئه‌و شه‌قامه به‌م هه‌نگاوه‌ى عه‌بدولمه‌هدى هێور نابێته‌وه، چونكه وه‌ك تێبینى ده‌كرێت، خۆپێشانده‌ران دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى خۆپێشاندانه‌كان و گۆڕینى سیسته‌مى سیاسیى عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
خۆپێشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رهه‌م و حه‌لبووسى
له‌م كاته‌دا ده‌كرێت پرسیارى ئه‌وه بكرێت، دواى عادل عه‌بدولمه‌هدى نۆره‌ى كامیان دێت؛ به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار یان محه‌مه‌د حه‌لبووسیى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق؟ تا ئێسته وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره دیار نییه، به‌ڵام چه‌ند سه‌عاتێك دواى قبووڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له په‌رله‌مانى عێراق، بیركردنه‌وه‌ى سه‌ركرده سیاسییه‌كان هه‌ڵه بووه كاتێك وایانزانیوه به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران خۆپێشاندانه‌كان هێور ده‌بێته‌وه. لێره‌دا پێشبینى چاودێرانى بیانى هاته‌دى كاتێك له‌سه‌ره‌تاى خۆپێشاندانه‌كان گوتیان ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق فریاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان نه‌كه‌وێت ئه‌وا رۆژ له دواى رۆژ داواى خۆپێشانده‌ران به‌رزتر ده‌بێته‌وه و دواتریش خۆپێشانده‌ران له‌ڕووى رێكخستنه‌وه رێك‌وپێك ده‌بن، كه سه‌ره‌تا بێ سه‌روبه‌ریى پێوه‌دیار بوو.
ئه‌گه‌ر بۆ رۆژانى سه‌ره‌تاى خۆپێشاندانه‌كانى بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت پێشبینى چاودێرانى سیاسى دروست بووه، چونكه سه‌ره‌تا خۆپێشانده‌ران ته‌نیا به‌هۆى ئه‌و كێشانه رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان كه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ناسراون، وه‌ك كێشه‌ى گه‌نده‌ڵى و خراپى بارودۆخى ئابوورى و بێكارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى، كه‌چى دواتر داواكارى خۆپێشانده‌ران سه‌رى كێشا بۆ ده‌ست ه‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و لادانى ته‌واوى ئه‌و ده‌سته‌بژێره سیاسییه‌ى كه له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عسه‌وه ده‌سه‌ڵاتى عێراقیان گرتووه‌ته ده‌ست.
ئه‌مڕۆ لافیته‌یه‌كى گه‌وره له گۆڕه‌پانى ته‌حریرى شارى به‌غدا هه‌ڵواسراوه، كه تێیدا نووسراوه "پێیان ده‌ڵێین ئۆتۆمبیله‌كه په‌كى كه‌وتووه ئه‌وان شوفێره‌كه ده‌گۆڕن".
له‌باره‌ى ئه‌و دروشمه رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى خۆى ده‌ڵێ "چاودێران و سیاسه‌تمه‌داران دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كاردانه‌وه‌ى خۆپێشانده‌ران ئاماژه‌یه ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیانه لابده‌ن كه ماوه‌ته‌وه، واته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و كۆمار". هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له دژى ئه‌م دوو سه‌رۆكه نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژانى داهاتوودا رووی توڕه‌یى خۆپێشانده‌ران له‌وان بكرێت. جگه له‌وه‌یش وه‌ك تێبینى ده‌كرێت سه‌ره‌تا وه‌ك رێگه‌خۆشكرد هه‌واڵى جۆراوجۆر بڵاو ده‌كرێته‌وه، له نموونه‌ى ئه‌وه‌ى دوێنێ به‌ر له‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى قبووڵ بكات، نووسراوێك بڵاوكرایه‌وه گوایه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو نووسینگه‌ى حه‌لبووسى ته‌واوى زانیارییه‌كانى ناو نووسراوه‌كه‌ى ره‌ت كرده‌وه و خودى نووسراوه‌كه‌یشى به ساخته زانى.
له به‌دواداچوونێكى فڕانس پرێس ده‌ركه‌وتووه، خۆپێشانده‌رانى شاره‌كانى باشوورى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى به گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره نازانن و ده‌ڵێن ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه رۆیشتنى ته‌واوى ئه‌و رژێمه سیاسییه ناگه‌ینێ كه له‌دواى رووخانى رژێمى سه‌دام حوسێن له ساڵى 2003 له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه دانراوه.ئه‌وان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ته‌واوى گه‌نده‌ڵكاران و سه‌ركرده سیاسییه‌كانى ئێسته ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
په‌رله‌مانتارێك: ده‌بێت سه‌ره‌تا په‌رله‌مان سه‌رۆك كۆمار لابدات دواتر خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
ئه‌مه‌یش وایكردووه بابه‌تى مشتومڕى ناو لایه‌نه سیاسییه‌كان له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا له‌سه‌ر دانانى سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بێت، به‌ڵكو وه‌ك رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌وان تاوتوێى ئه‌و سیناریۆیانه ده‌كه‌ن كه ده‌كرێت له دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى رووبدات. هاوكات ته‌نگژه‌ى ئه‌وه‌یش هه‌یه ئه‌وان ناتوانن له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو رێك بكه‌ون.
سه‌كرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى سائیروون كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ناوى ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ "كه‌وتنى حكوومه‌ت جۆش وخڕۆشى داوه‌ته خۆپێشانده‌ران تا به‌رده‌وام بن له خستنى سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى تر" دواتر ده‌ڵێ "به‌رهه‌م ساڵح و محه‌مه‌د حه‌لبووسى، هه‌ردووكیان به‌رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى هاتوون، بۆیه پێویست ده‌كات به‌یه‌كه‌وه بڕۆن، ئه‌مه‌یش روو ده‌دات".
محه‌مه‌د ده‌راجى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ڵێ "هه‌مووان پێویستمان به په‌رله‌مان هه‌یه بۆ په‌سه‌ندكردنى كۆمه‌ڵێك یاساى گرنگ، بۆیه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌وا پێویسته له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور بێت، سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه لا بدرێت به زۆرینه‌ى ره‌هات".
یه‌حیا محه‌مه‌دى په‌رله‌مان تار له هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ بابه‌تێكى لادانى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك په‌رله‌مان له ئارا نییه، محه‌مه‌دى ده‌ڵێ "ناكرێت بابه‌ته‌كه به‌و ئاراسته‌یه بڕوات چونكه بۆشاییه‌كى ده‌ستوورى دروست ده‌بێت و عێراق به‌ره‌و حاڵه‌تى بێ ده‌وڵه‌تى ده‌ڕوات".
هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌رله‌مانتاره نكۆڵى له‌وه ده‌كات، بابه‌تى لادانى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌لاى خۆپێشانده‌ران هه‌بێت، كه‌چى خۆپێشانده‌رێك كه به چالاكێكى دیارى عێراق له راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید وه‌سف كراوه، به‌ناوى عه‌لى به‌یاتى ده‌ڵێ "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك حكوومه‌ت سه‌ره‌تایه چاوه‌ڕوانى هه‌مان شت له‌سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین".