به‌پێی بڕیاری فەرمانگەی کاروباریی بیانیەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی تورکیا هاتووه، كه لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا نوێکردنەوەی مافی مانەوە "ئیقامە"ی گەشتیاری بۆ هەڵگرانی ئەو جۆرە مۆڵەتە لە تورکیادا ڕادەگرێت و چه‌ندان هاووڵاتیی ده‌بێت توركیا جێ بهێڵن.
گه‌ڕێكی تر بۆ فڕۆشتن و باشترهێنانه ناوه‌وه‌ی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ توركیا ده‌ست پێ ده‌كات
موڕات سوڵتان به ڕێوبه‌ری كۆمپانیای "ئالیا" له ولایه‌تی كاڕاده‌نیز له شاری تڕابزۆن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "بڕیارەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو له مانگی كانوونی دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
زیاتر گوتی، "بەپێی بڕیارەکە ئەو کەسانەی هەڵگری ئیقامەی گەشتیارین لە دوای مێژووی یه‌كی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 وە ناتوانن مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە، ئه‌و جۆره مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یه له توكریا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌وستێت، یاخوود بۆ مانه‌وه‌یان ده‌توانن جۆری مۆڵەتی مانەوەکەیان بگۆڕن بۆ هەریەک لە (ئیقامەی کار، ئیقامەی وەبەرهێن، ئیقامەی خێزانی، ئیقامه‌ی خوێندن، ئیقامه‌ی مرۆیی).
ڕوونی كرده‌وه، پێشتر نوێکردنەوەی ئیقامەی گەشتیاری لە تورکیا (شوێنی نیشته‌جێبوون به‌كرێ بۆماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك، بیمه‌ی ته‌ندروستی، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی - تۆنه‌ر )، پێویست بوو بەشێوەیەکی ساڵانە نوێ دەکرایەوە، هه‌موو ئه‌وانه ته‌نها 600 لیره‌ی توكری ده‌وێت كه ده‌كاته نزیكه‌ی 110 دۆلاری ئه‌مریكی.
ئاشكرای كرد، به‌ڵام حكوومه‌تی توركیا به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، چیتر ئه‌و جۆره ئیقامه‌یه نوێ ناكرێته‌وه، بۆیه خه‌ڵك ناچار ده‌بێت كه ئیقامه‌ی وه‌به‌رهێنان بكات ئه‌گه‌رچی كه‌متریش بێت له 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌مه‌یش گه‌ڕێكی تر بۆ فڕۆشتن و باشترهێنانه ناوه‌وه‌ی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ توركیا ده‌ست پێ ده‌كات.
له كۆتایدا گوتی، پێمان وایه له ساڵی ئاینده له مانگی حوزه‌یرانه‌وه جارێكی تر بڕیاره‌كه ده‌چێته‌وه جێگه‌ی خۆی و وه‌كو ئێسته‌ی لێ دێته‌وه، كه‌س پێویست ناكات دوو دڵ بێت له‌وباریه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه وا ده‌كات هاووڵاتییه‌كی سووری زۆر وڵاته‌كه جێ بهێڵن.
له تورکیادا بۆ بیانیەکان چەند جۆرێکی ئیقامە هەیە له‌وانه، "ئیقامەی گەشتیاری، ئیقامەی قوتابی، ئیقامەی کار، ئیقامەی بازرگانی، ئیقامەی خێزانی، ئیقامەی مرۆیی، ئیقامه‌ی ته‌ندروستی"، به كڕێنی وه‌به‌رهێنان به به‌های 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ڕاسته‌وخۆ ده‌بیته خاوه‌نی پاسه‌پۆرتی توركی.