ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی حكوومه‌تی عێراق و میلیشیاكانی شیعه به كوشتن و ڕفاندنی چالاكانی خۆپێشاندانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات و داوایش له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات فشار له‌سه‌ر به‌غدا دروست بكه‌ن تا ده‌سبه‌رداری ئه‌و پێشێلكارییه زۆرانه بێ كه به‌رانبه‌ر به خۆپێشانده‌رانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامیان ده‌دات.
ڕێكخراوی هیومان ڕایست وۆچ له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ڕێوشوێنی زۆر توندیان به‌رانبه‌ر به خۆپێشانده‌ران به‌كارهێناوه، هاوكات گرووپه چه‌كداره شیعه‌كان به‌رپرسن له كوشتن و ڕفاندنی ده‌یان له سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپێشاندانه‌كان.
ساره لیا سه‌رۆكی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ریكخراوی
هیومان ڕایتس وۆچ ڕای گه‌یاندووه، كه حكوومه‌ت و گرووپه چه‌كداره‌كان به چڕی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی ڕفاندنی چالاكانی ناو خۆپێشاندانه‌كان كردووه، حكوومه‌ت به‌رپرسه له سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌و خۆپێشانده‌رانه، چونكه ده‌ستی داوه‌ته ئامرازی ڕه‌شبگیری و سه‌ركوتكردن دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئه‌مه‌یش پێشێلكردنی ته‌واوی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه.
هاوشێوه‌ی گرووپه توندڕۆكان خه‌ڵك به به‌چاوی پۆلیسه‌وه ده‌ڕفێنرێت
زیاتر گوتی، ئه‌مه كارێكی زۆر نامۆ و سه‌یره كه به به‌رچاوی پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق، میلیشیاكانی شیعه خه‌ڵك ده‌ڕفێنن و ته‌رم له سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێ ده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت هیچ هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌رانبه‌ر به‌و تاوانانه هه‌بێت.
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه خۆپێشاندانه‌كان به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه تا ئێسته زیاتر له 400 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، دواجاریش به‌هۆی فشاره زۆره‌كانی خۆپێشانده‌ران و له‌سه‌ر داوای عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆی دامركاندنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان، به‌ڵكوو به گوڕتربوون و داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی وڵات ده‌كه‌ن.