شانۆكار چۆڤین تاهیر /27 ساڵ/ خه‌ڵكی سلێمانییه و له ساڵی 2007 له كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر تا ئێسته به‌رده‌وامه و خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌رییه. چۆڤین له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێ، نه‌بوونی هۆڵێكی شانۆیی باش كێشه‌ی بۆ شانۆكاران دروست كردووه.
چۆڤین روونی ده‌كاته‌وه كه ساڵی 2007 وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان به شانۆگه‌ریی "داهۆڵ" ده‌ستی پێ كردووه. تا ئێسته‌یش به‌گوته‌ی خۆی "وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریی هه‌شت كاری شانۆییم كردووه، هاوكات كاری نووسین و ده‌رهێنانم بۆ چه‌ند شانۆگه‌رییه‌ك كردووه وه‌ك له چاوه‌ڕوانی ئه‌نفال، هاواری ژن، نامه، پێشمه‌رگه نه‌مره و به‌هاری شووم".
ئه‌و كچه شانۆكاره نایشارێته‌وه كه له‌م وڵاته زۆر به‌بێ بایه‌خی سه‌یری هونه‌ر به‌گشتی و شانۆ به‌تایبه‌تی ده‌كرێت. به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه "كێشه‌ی گه‌وره‌ی شانۆكار نه‌بوونی هۆڵێكی باشه بۆ شوێنی پڕۆڤه، چونكه شانۆ ته‌نیا گفتوگۆ نییه، به‌ڵكو پڕه له جووڵه‌ی جوان و نمایشی سه‌رنجڕاكێش، ئه‌وه‌یش پێویستی به هۆڵێكی گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر بتوانێ به هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ و بێ كێشه تواناكانی خۆی بخاته ڕوو".
نه‌بوونی هۆڵێكی شانۆیی باش كێشه‌ی بۆ شانۆكار دروست كردووه
به‌گوته‌ی چۆڤین، نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ كاری شانۆیی كێشه‌یه‌كی تره كه ڕووبه‌ڕووی ده‌رهێنه‌ر و شانۆكاران ده‌بێته‌وه، زۆرجار به‌هۆی نه‌بوونی پاره نمایشی شانۆیی وه‌ستاوه و شانۆكارانیش ته‌واو بێتاقه‌ت بوونه، به هه‌ناسه‌یه‌كی سارد و به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه سه‌یری یه‌كتریان كردووه.
"ئه‌كته‌ری شانۆیی كه‌مترین پاره وه‌رده‌گرێت، شه‌رم ده‌كه‌م باسی بكه‌م، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌كته‌ر له شانۆگه‌رییه‌ك وه‌ریده‌گرێت، ڕه‌نگه به‌شی هاتوچۆكه‌ی نه‌كات كه دێته شوێنی پڕۆڤه، هه‌ندێك جاریش له بێ پاره‌یی ناچار بووه وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداری بكات، بۆیه ده‌بێ سوپاسی ئه‌كته‌ری شانۆ بكه‌ین كه ئه‌م ڕۆحه هونه‌رییه جوانه‌ی له ناخدایه." تاهیر وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ده‌رهێنه‌ری زۆرباش هه‌ن، به‌ڵام ڕێی پێ ناده‌ن كاری جوان پێشكه‌ش بكات و ڕێگریی لێ ده‌كه‌ن، بۆیه زۆربه‌یان وڵاتیان جێهێشتووه و یاخی بوون له هونه‌ر.
"له‌م وڵاته پاره بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێ كه زۆربه‌یان پیشه‌یان گیرفانگهرمكردنه و بیر له باشی و كوالێتی كار ناكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه بینه‌ر بێزار بێت و چێژ له شانۆ نه‌بینێت، چونكه بینه‌ر كاری جوانی ده‌وێت" چۆڤین وای ده‌ڵێ.
سلێمانی به شاری ڕۆشنبیریی و هونه‌ردۆستان ناسراوه، بۆیه پێویسته زیاتر گرنگی به هونه‌رمه‌ندان بدرێت تا ئه‌وانیش بتوانن كاری باش و جوان پێشكه‌ش بكه‌ن.
وشه/ دیمانه‌ی گه‌رمیان گلی