بۆ یه‌كه‌مجاره كۆمپانیایه‌كی پۆرش هه‌ڵده‌ستێ به دروستكردنی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه له‌كاتی نمایشكردنیدا دنیای سه‌رسام كرد، چونكه ته‌نیا بزوێنه‌ره‌كه‌ی هێزی 670 ئه‌سپی هه‌یه و له دیزاینه‌كه‌دا داهێنانی كردووه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی پۆرش بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای پۆرش ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی له جۆری"Taycan Turbo S"ی نمایش كرد كه وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، ئه‌مه یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه كه له مێژووی كۆمپانیاكه‌مان دروستمان كردبێ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دروستمان كردووه كه ته‌نیا دیزاینه‌كه‌ی دنیای سه‌رسام كردووه.
پۆرش بۆ یەکەمجار لە مێژووی کۆمپانیاکەیدا ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی دروست کرد
ئه‌وه‌یشیان گوتووه، ئه‌وه‌ی وای كردووه ئه‌م ئۆتۆمبێله ناوازه‌ترین و بێ ركابه‌رترین بێ ئه‌وه‌یه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی هێزی 670 ئه‌سپی هه‌یه، ئه‌مه‌یش هێز و خێراییه‌كه‌ی زۆری پێ ده‌به‌خشێت، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله كاره‌باییه بۆدییه‌كه‌ی له "پلێتی فایبه‌ر" دروست كراوه كه گرانترین جۆری پلێته، هه‌روه‌ها خێراییه‌كه‌یشی دنیای سه‌رسام كردووه، چونكه ته‌نیا له كه‌متر له دوو چركه له سفره‌وه ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
پۆرش كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل. كه له 1931 دامه‌زراوه و خاوه‌ن فرۆشێكی زۆره له سه‌رتاسه‌ری دنیادا، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و وه‌رزشی و ئۆتۆمبێلی به‌رز له جۆری SUV به‌رھه‌م ده‌ھێنێت، باره‌گای سه‌ره‌كی پۆرشی له شاری شتوتگارته له ئه‌ڵمانیا، ئێسته پۆرش له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڤۆكسواگنه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.