به‌مشێوه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێ مۆبایله‌كه‌ت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى هاككردندایه‌

:: PM:05:22:03/12/2019 ‌

چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دووباره‌ هه‌ن، تووشی چه‌ندان به‌كارهێنه‌ری مۆبایل ده‌بێته‌وه‌، سه‌ره‌كیترینیان دره‌نگ شه‌حن وه‌رگرتن و زوو دابه‌زینی شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ته‌ كه‌ به‌شێك له‌ خه‌ڵكی واده‌زانن كێشه‌ی پاترییه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ مۆبایله‌كه‌ت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هاككردندابێت.

شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی له‌ ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "thesun" ئه‌وه‌یان ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ چه‌ند مۆبایلێكدا به‌دی كراوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆیدا كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن دره‌نگ مۆبایله‌كه‌یان شه‌حن ده‌بێته‌وه‌ و دوای شه‌حن بوونه‌وه‌یش زوو داده‌به‌زێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی گوتوكانی ئه‌و شاره‌زایانه‌ ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ مۆبایله‌كه‌یان له‌ژێر مه‌ترسی هاكدابێت.

شارەزایان هۆشیاریی دەدەن کە ئەگەر مۆبایلەکەت ئەم کێشەیەی هەبوو زوو فۆڕماتی بکە

ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆربه‌ی كاته‌كان به‌هۆی هه‌ڵه‌ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێتی یان لینێكه‌وه‌ تووشیت ده‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێ بكه‌یت، به‌ڵام به‌هۆیه‌وه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ مۆبایله‌كه‌ت خاوتر ده‌بێته‌وه‌ و وا هه‌ست ده‌كه‌یت پاتری مۆبایله‌كه‌ت كه‌ڵكی نه‌ماوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ راست نییه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆبایله‌كه‌ت له‌ژێر مه‌ترسی هاككرندایه‌.

له‌به‌ر ئه‌مه‌ شاره‌زاین ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌یان تووشبووه‌ به‌وه‌ی كه‌ مێژووی ئینته‌رنێتیقن "هیستری" بسڕنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ چاك نه‌بوو پێویسته‌ مۆبایله‌كه‌یان سه‌ر له‌ نوێ فۆڕمات بكه‌نه‌وه‌ به‌مه‌یش مۆبایله‌كه‌ له‌ مه‌ترسی هاككردن پارێزراو ده‌بێت و چاك ده‌بێته‌وه‌. 












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان