پێوه‌ندیی نێوان سعوودیه و كوردستان، به تایبه‌تی پێوه‌ندیی خانه‌واده‌ی ئال سعوود و خانه‌واده‌ی بارزانی، مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند پشت. له‌وه‌ته‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان بووه‌ته جێنشینی پاشای سعوودیه، به ڕژدتر هه‌وڵی بته‌وكردنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی داوه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌م (دووی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر)ی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له بڵاو كراوه‌ته‌وه، میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعوودی به ئاماده‌بوونی خالید بن سه‌لمان وه‌زیری به‌رگریی سعوودیه و شێخ ته‌حنوون بن زاید راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات، پێشوازی له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌ی ئیماڕاتدا، ڕۆژی پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د بن سه‌لمان چاویان به‌یه‌ك كه‌وت، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی ڕێورهسمهكان، سه‌رۆی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت كه هه‌ردووكیان (سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت) به داوایه‌كی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئیمارات گه‌یشتبوونه ئه‌بووزه‌بی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
وه‌ك ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له دانیشتنی دووقۆڵیی نێوان خۆی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌و گرنگییه كردووه كه كوردستان ده‌یگێڕێ و ئه‌ركێكی گرانی له‌سه‌ره له ناوچه‌كه‌دا، بۆیه به ڕوونی داوای كرد پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی پته‌و له نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه هه‌بێت.
پێوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه، بۆ مێژوویه‌كی درێژ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئێسته محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌یه‌وێ درێژه‌پێده‌ر و پتهوكهری ئه‌و پێوه‌ندییه بێت و بیباته قۆناغێكی به‌هێزتره‌وه.
وڵاتی سعوودیه، له كاتی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، به ته‌واوی میدیاكانی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌رخان كردبوو، هه‌میشه له ڕاپۆرته‌كانیاندا باسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان ده‌كرد، وتارنووسه گه‌وره‌كانی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت و ئه‌لحه‌یات و ڕۆژنامه‌كانی تریان، هه‌میشه پشتیوانی‌یان له دۆزی كورد ده‌كرد، هه‌ر بۆیه ته‌نانه‌ت دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش كه پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پچڕان، سعوودیه یه‌كێك بوو له‌و وڵاته لهپێشینانهی زوو پێوه‌ندییه‌كانی دروست كرده‌وه.
لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ڕاپۆرتێكی پێشووی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" كه له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و پێوه‌ندییه نووسراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌گه‌ر مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه ته‌ماشا بكه‌ین، ده‌بینین پێشینه‌یه‌كی درێژی هه‌یه، لوتكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ش وای لێ هات هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی عێراق ته‌ماشا بكه‌ن و ببێته هاوپه‌یمانێكی به‌هێز له‌گه‌ڵ سعوودیه، بۆ سه‌رده‌می شا عه‌بدوڵڵا، پاشای پێشووی سعوودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له پاشای پێشووه‌وه
شا عه‌بدوڵڵا به دروستكه‌ره‌وه‌ی سعوودیه ته‌ماشا ده‌كرا، پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015 له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی بكات و شا سەلمان بچێتە جێگەی، وڵاتەکەی لە نیمچە داڕمانێکی ئابووری کە خەریبوو لە کۆتاکانی سەردەمی شا فەهد تووشی دەهاتن، گەیاندە یەکێک لە 20 وڵاتە زلهێزە ئابوورییەکەی جیهان، توانیشی لە ماوەی ئەو 10 ساڵەی دەسەڵاتەکەی، سعوودیە لە هەموو هێرشێکی تیرۆر بپارێزێت، ئەمە گەورەترین دەستکەوتە لە سەردەمێکدا کە وڵاتەکەی بە سەرچاوەی یەکەمی دەرهاویشتنی تیرۆر لەقەڵەم دەدرێت.
سعوودیە کە لە سەردەمی شا فەهد و شا خالید، لە بەرانبەر جینۆساید و ئەنفال و مەزڵومییەتی کورد بەدەستی ڕژێمی بەعس، هەڵوێستی شەرمنانەیان هەبوو، لە سەردەمی شا عەبدوڵڵا ئاشکرا و ڕوون پشتیوانیی بۆ کورد دەربڕی و لە چەند هەڵوێستێکدا، ئەگەر سعوودیە نەبوایە، جیهانی عەرەبی بەرانبەر هه‌رێمی كوردستان کوردستان و داوا و مافه سرووشتییه‌كانی خۆی وه‌ك هه‌ر میلله‌تێك هەڵوێستی تریان دەبوو.
سەرۆک بارزانی بارزانی، لە ماوەی ئەو 10 ساڵەی پادشایەتیی شا عەبدوڵڵا، چەندان جار سەردانی ڕیازی کردووە، زۆربەی جارەکانیش لەسەر داوەتی شا خۆی بووە و هەموو جارەکانیش وەک سەرۆکی وڵاتێکی سەربەخۆ، سەرۆک بارزانی بارزانی و شاندی یاوەری، لە کۆشکی شاهانە پێشوازییان لێ کراوە و هه‌میشه شا عه‌بدولڵا وەک برایه‌ك، نەوەک تەنیا دۆست، ڕووی قسەکانی لە مەسعود بارزانی کردووە (ئه‌ندامانی شاندی بارزانی بۆ سعوودیه وا ده‌ڵێن).
بەرگی کابەی پیرۆز کە ساڵانە دەگۆڕدرێت، بەرگی پێشووی پارچە پارچە دەکرێت و لەلایەن میری شاری مەککە، دەبەخشرێتە شکۆدارترین میوانەکانی ماڵی خوا، ئەو پارچەیە نەبێت کە لەسەری "الحمد لله رب العالمین”ی لێ نووسراوە، ئەمەیان تایبەتە بە شا خۆی و وەک نیازپاکی، دەیبەخشێتە دۆستە هەرە نزیکەکانی، سەرۆک بارزانی یەکێکە لەو کەسانەی کە شەرەفی وەرگرتنی ئەو دیارییەی بەرکەوتووە. ئێسته له چوارچێوه‌یه‌كدا دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی میوانە نێوخۆیی و دۆستە نزیکەکانی بارزانی دایناوە.
گرنگترین خه‌ڵاتی شانشینی سعوودیه، بریتییه له ملپێچ (وشاح)ی شا، هەر شایەکی سعوودیە، لە ماوەی حوکمڕانییەکەیدا، دوو یان سێ جار دەیبەخشێت، دەدرێتە ئەو کەسانەی کە سعوودیە ئیدی هاوپەیمانیی هەمیشەیی لەگەڵ دەبەستێ و ئەو کەسەی ئەو ملپێچەی دەکرێتە مل، وەک ئەندامێکی ئەو خانەوادەیە، هەر کاتێک تووشی تەنگانە بوو، فریای دەکەون. شا عەبدوڵڵا دوو لەو ملپێچەی بەخشییە میر چالز، کوڕی ئیلیزابێس، شاژنی بەریتانیا و مەسعوود بارزانی سەرۆکی کوردستان.
شا سه‌لمان
بە مردنی شا عەبدولڵا، کوردستان دۆستێکی گرنگی لەدەست دا، هه‌ر بۆیه ئه‌و پرسیاره له ئارادا بوو، ده‌بێ شا سه‌لمان پاشای ئێسته‌ی سعوودیه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان بكات، ئایا درێژه‌پێده‌ری پێوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی سه‌رده‌می پاشای پێشوو ده‌بێ، یان به‌و پێوه‌ندییانه‌دا ده‌چێته‌وه و به جۆرێكی تر مامه‌ڵه ده‌كات كه عێراق پێی خۆش بێت.
شا سه‌لمان باش ده‌یزانی پێوه‌ندییه‌كانی كورد به‌گشتی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی و پێوه‌ندییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی "بارزانی" له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی "ئال سعوود" به تایبه‌تی چۆن بوون، چونكه ئه‌و كه ئێسته پاشای سعوودیه‌یه، ڕاوێژكاری شه‌ش پاشاكه‌ی پێش خۆی بووه، له باوكییه تا هه‌موو براكانی كه پاشایه‌تیی وڵاتیان كردووه، ئه‌میان وه‌ك نهێنیپارێزی خانه‌واده‌كه داناوه و ئه‌رشیفی هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی به باشی ئاگا لێیه، هه‌ر بۆیه، باش ده‌یزانی كه ده‌بێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورددا بكات.
هه‌ندێ ئیتیكی دیبلۆماسیی تایبه‌تی ئه‌و خانه‌واده‌یه هه‌یه، خه‌ڵكی سعوودیه و چاودێرانیان له هه‌موو دنیا، به سه‌رنجه‌وه لێی ده‌ڕوانن و به‌پێی ئه‌و نه‌ریته تایبه‌تییانه، ده‌زانن میوانه‌كه‌یان تا چه‌ند پێگه‌ی له وڵات‌دا تونده. یه‌كێك له‌و ئیتیكانه، كاتی ڕۆیشتنی پاشا له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌ی له ژووری پێشوازییه‌وه بۆ ژووری كۆبوونه‌وه، له ماوه‌ی ئەو چه‌ند هه‌نگاوه‌دا، ئه‌گه‌ر ده‌ستی میوانه‌كه‌ی گرت، پێشوه‌خته مانای وایه ئیدی ده‌ستی ئه‌و وڵاته به‌ر نادات، وه‌ك چۆن شا سه‌لمان، هاوشێوه‌ی شا عه‌بدوڵڵای برای، له سه‌ردانی سەرۆک بارزانی بۆ سعوودیه، به‌و شێوه‌یه‌ی كرد، هه‌ر بۆیه میدیاكانی سعوودیه ته‌نیا به بینینی ئه‌و نه‌ریته كۆنانه‌ی خانه‌واده‌كه‌یان له‌وانه دانیشتنی قاوه و دانیشتنی هۆڵی شانازیی پاشایهتییهكهیان له‌گه‌ڵ میوان كه هه‌موو ئه‌مانه له‌گه‌ڵ بارزانیدا كراون، زانیان كه چ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان سعوودیه و كوردستاندا هه‌یه.
جێنشینی یه‌كه‌می شا
دوای ئه‌وه‌ی شا سه‌لمان بووه پاشای سعوودیه و ئیداره‌ی وڵاته‌كه گۆڕا، له یه‌كه‌م سه‌ردانی سەرۆک بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته له ساڵی 2015، دوای بینینی پاشا، چاوی به محه‌مه‌دی كوڕی ده‌كه‌وێ. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بوو، به پێی پرۆتۆكۆلی نووسینگه‌ی محه‌مه‌د، بڕیار بوو له‌و ڕۆژه‌دا چاوی به "شه‌ریف ئیسماعیل" سه‌رۆك وه‌زیرانی میسڕ بكه‌وێ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی سەرۆک بارزانی، كۆبوونه‌وه‌ی میسڕییەکە بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك دواده‌خات، ته‌نانه‌ت ئه‌مه وای كرد ڕۆژنامه‌كانی میسڕ بنووسن: ئایا پێوه‌ندیی سعوودیه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، گرنگتره له وڵاتێكی نزیكی 100 ملیۆنیی وەک میسڕ!
لەو کۆبوونەوەیەدا وەک ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوکات ئاماژەیان پێ کرد، باس له پته‌وكردنی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كراوه و له‌سه‌ر خۆڕزگاركردن له تیرۆر، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ ڕێككه‌وتوون.
دوای كۆچی دوایی "ئیقلیمه مسته‌فا بارزانی" خوشكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د بۆ پرسه ته‌له‌فۆن بۆ بارزانی ده‌كات و پێی ده‌ڵێ، ئێمه وه‌ك سعوودیه و وه‌ك خانه‌واده‌ی ئال سعوود، خۆمان به هاوخه‌می كوردستان و خانه‌واده‌ی بارزانی ده‌زانین و هیوادارین دواهه‌مین خه‌متان بێت.
بە دانیشتنی دوێینیێ نێوان مەسروور بارزانی و محەمەد بن سەلمان، ئەگەری کردنەوەی دەرگایەکی تری پێوەندیی دووقۆڵی لەئارادایە، وەک چۆن جێنشینی شای سعوودیە، ئەمەی بە ڕوونی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتووە.