گه‌نجێكی هه‌ریمی بریموریه‌ی دوا سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا، كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوشت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچه‌كه هه‌وڵیداوه
پشیله‌یه‌ك به ئه‌نقه‌ست بكوژێت.
پۆلیس ته‌رمی كچه‌كه‌یان هه‌ڵگرته‌وه و ئاشكرایان كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر برین له سه‌ری كچه‌كه بوونی هه‌یه و ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه كوڕه‌كه زۆر به‌خراپی كێشاویه‌تی به سه‌ری، بۆیه هه‌ر زوو گیانی له ده‌ست داوه، هه‌رچه‌نده كوڕه‌كه نه‌یویستووه بیكوژێت، ته‌نیا هه‌وڵیداوه له مانای ئازاردانی گیانله‌به‌رانی بگه‌یه‌نێت.
به بێباكی له‌به‌رده‌م پۆلیس دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه و دووپاتی كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر جارێكی تریش تووشی هه‌مان ڕووداو ببێته‌وه هه‌مان هه‌نگاو ده‌گرێته‌به‌ر
پۆلیسی ناوچه‌كه كوڕه‌كه‌یان گرت و ئه‌ویش نه‌یشارده‌وه و بێ هیچ دوودڵییه‌ك دانی به تاوانه‌كه‌ی نا و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر جارێكی تریش تووشی هه‌مان حاڵه‌ت ببێته‌وه، ئه‌وا جارێكی تر كچه‌كه ده‌كوژێت، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك مرۆڤ مافی ئه‌وه‌ی نییه ژیان له بوونه‌وه‌رێكی بێ زیان بستێنێته‌وه.
زیاتر گوتی، كچه‌كه پشیله‌كه‌ی گرتبوو و ده‌یه‌ویست به هه‌موو توانای خۆی پێ بنێته سه‌ر جه‌سته‌ی و دواتر بیكوژێت، هه‌رچه‌ند هۆشداریم پێ دا كاری وا نه‌كات، به‌ڵام ئه‌و هێنده سوور بوو كار گه‌یشته ده‌مه‌قاڵه له نێوانمان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و بڕوایه‌دا بوو ده‌بێ پشیله‌كه بكوژێت، منیش به پارچه ئاسنێكی ئه‌ستوور له‌سه‌ریم دا و دواتر كه‌وته سه‌ر زه‌وی و خوێن له شوێنی به‌ركه‌وتنه‌كه و ده‌م و لووتی هات و كۆتایی به ژیانی هات.