كۆمپانیای شكۆدای ئه‌ڵمانی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی خسته‌ڕوو، كه ئۆتۆمبێلێكی خێزانییه و بزوێنه‌ری راپیدی به ناوبانگی بۆ داناوه و تایبه‌تمه‌ندی زۆر پێشكه‌وتوویشی له‌م ئۆتۆمبێله نوێیه‌ی خستووه‌ته خزمه‌ت عاشقانی ئۆتۆمبێلی
شكۆدا.
ئۆتۆمبێله‌كه ناوی سكالای نوێیه و په‌یكه‌رێكی زۆر شیك و جوانی هه‌یه و به لایته‌كانی دیزاینێكی جیاواز و شێوه سێگۆشه‌یان هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی ئێل ئی دییان بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها بنمیچی ئۆتۆمبێله‌كه پانۆرامایه و ده‌توانرێ سه‌رجه‌می بكرێته‌وه، وه‌كخۆی دووپاتی لێ ده‌كاته‌وه كه به تایبه‌تی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی بۆ خێزان و گه‌شتكردنی به كۆمه‌ڵ دروستكردووه.
ئۆتۆمبێله‌كه شوێنی پێنج كه‌س به گونجاوی و فره‌وانی ده‌گرێ و كوشنه‌كانی به جۆره پێستێكی تایبه‌ت ڕووپۆشكراون، هه‌روه‌ها دوو شاشه له‌سه‌ر ده‌شبوولی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌یه و یه‌كێكیان پێشكه‌وتووترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مه‌ڵتیمیدیای تێدایه كه به له‌مس كار ده‌كات و قه‌باره‌كه‌ی هه‌شت ئینجه و ئه‌وه‌ی تریش كه كه‌وتووه‌ته پێش شوفێر زانیاری له‌باره‌ی دۆخی ئۆتۆمبێله‌كه به شوفێر ده‌دات.
زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌وتووی تێدایه و نرخه‌كه‌یشی زۆر گونجاوه
سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی بۆ جام و ئاوێنه و كوشنه‌كان دانراوه و به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌باییش ده‌توانی جووڵه به كوشنه‌كان بكرێ، هاوكات له هه‌ر چوار لاوه هه‌ستیاره و سیسته‌می دژه خلیسك و وه‌رگه‌ڕانی له شوێنه به‌رز و لێژه‌كان بۆ دانراوه.
سكالا به دوو جۆر ده‌خرێته بازاڕه‌وه كه یه‌كێكیان هێزی ڕاكێشانی 115 ئه‌سپی هه‌یه و ئه‌وه‌ی تریش 150 ئه‌سپ، شه‌ش گێڕه و سیسته‌می لێخوڕینی ئیكۆنۆمیك و وه‌رزشی هه‌یه و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 16 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.