زانایانی گه‌ردوونناسی ڕووس ئاشكرایان كرد، سه‌رچاوه‌یه‌كی تیشكی سینییان دۆزیوه‌ته‌وه كه له هه‌سارۆچكه‌ی ی‌و گی سی 6456ه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه بێ هیچ هۆكارێكی ئاشكرا تیشك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و هه‌ساره‌كان و له نێویشیان زه‌وی ده‌كات.
به گوته‌ی
زانایان ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه كه 14.8 ملیۆن ساڵی تیشكی له زه‌وییه‌وه دووره و به ڕوونی ئه‌و تیشكه‌ی لێ به‌دی ده‌كرێ، به‌ڵام له زه‌وییه‌وه كارێكی قورسه پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا تیشكه‌كه بدۆزنه‌وه.
ئه‌و زانایانه له ڕوانگه‌ی تشاندرا بۆ تیشكی سینی و ته‌لسكۆبی گه‌ردوونی هابل به ڕوونی ئه‌و تیشكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش نازانن سه‌رچاوه‌كه‌ی كوێیه و بۆچی ئه‌و تیشكه له گه‌ردوون به ئاراسته‌ی ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه و كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ردوون ئاراسته ده‌كرێت.
ڕووناكییه‌كه 14 ملیۆن ساڵی تیشكی له زه‌وییه‌وه دووره
هه‌رچه‌نده ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییان له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی تیشكه‌كه كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ، كه هه‌مووان تووشی شۆك بوون و به دیارده‌یه‌كی نامۆ و سه‌یری ده‌بینن، به‌شێك له زانایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌ره‌كانی گه‌ردوونه‌وه ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ده‌كرێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونه هه‌بێت.