كەشناسی بەفر بارینی ڕاگەیاند

:: PM:12:18:04/12/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات بە هاووڵاتییان و پێشبینی بارینی بەفر دەكات و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری كانوونی یەكەم، لە هۆشدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، سبەی پێنجشەم هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆییەكی دەریای ناوەڕاست.

كەشناسی ئاشكرای كردووە، پێش بینی دەكرێت شەپۆڵێكی باران بارین ناوچە شاخاوییەكان بگرێتەوە و لە شوێنەكانی تر باران و هەورە بروسكە دەبێت.

ڕۆژی هەینی كاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە 
باس لەوەشكراوە، لە ڕۆژی هەینی كاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا ئێوارەی ڕۆژی شەموو بەردەوام دەبێت.

ئاشكرا كراوە، خێرایی با لە هەندێك ناوچە بۆ سەرووی 30 كیلۆمەتر بەرز دەبێتەوە و پلەی گەرما پێنج بۆ شەش پلە دادەبەزێت و لە هەندێك ناوچە دەگاتە ژێر سفر.

ئەو شەپۆڵی بەفر و باران بارینە لە كاتێكە ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان لە هەندێك شوێن بڕی دوو هەزار ملیم باران باری.





وشە - رامیار جەواد