دێژین جه‌زا /20 ساڵ/ ژه‌نیاری چه‌ند ئامێرێكی موزیكه، له دایكبووی ئه‌ڵمانیایه و ئێسته له سلێمانی ده‌ژیی، ئه‌و قوتابیی به‌شی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی شاره‌كه‌یه و وه‌ك خۆی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه" ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، له‌گه‌ڵ موزیك دوو عاشقی دانه‌بڕاوی یه‌كترن.
دێژین ده‌ڵێت "له ساڵی 2014 كه چوومه په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان، به ئه‌كادیمی فێری موزیك بووم و له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای په‌یمانگه وه‌ك كۆرس له ئۆركێسترای سلێمانی به‌شدار بووم. دوای ئه‌وه بووم به ژه‌نیار له‌گه‌ڵ ئۆركێسترای سلێمانی و له یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆدا به‌شداریم كرد، ئه‌زموونێك له خه‌رمانی هونه‌ری موزیك له ژیانمدا ڕه‌نگی دایه‌وه".
خزمه‌تكردن به هونه‌ر و موزیكی كوردی، ده‌بێته هاندانێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه به‌هره‌مه‌نده داهێنانی زیاتر ئه‌نجام بدات و به‌رده‌وام كاری نوێ و جوان پێشكه‌ش به بینه‌ران بكات.
ئه‌وكاته‌ی نا‌ئومێد ده‌بم، موزیك باشترین ئومێدم پێ ده‌ه‌خشێ
خۆی پێی وایه، ده‌بێ هونه‌رمه‌ندی كورد شاره‌زایی موزیكی جیهانی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌ڕێی موزیكه جۆراوجۆره جیهانییه‌كانه‌وه هونه‌ری ناوخۆی به‌ره‌وپێش ببات، سوود له موزیكی گه‌لانی تر وه‌ربگرێت بۆ خزمه‌تكردنی موزیكی كوردی.
"من و موزیك دوو عاشقی دانه‌بڕاوه‌ی یه‌كترین و ئه‌وكاته‌ی نا‌ئومێد ده‌بم، موزیك باشترین ئومێد ده‌ه‌خشێ بۆم، ڕۆحم ئارام ده‌كات و ده‌مباته‌وه ناو دنیای جوانی و پێكه‌وه‌ژیان و ئه‌وین و سروشت، بۆیه به پێویستی ده‌زانم شه‌قامه‌كان به موزیك ئاوه‌دان و ڕازاوه بكه‌ین، چونكه له هه‌ر شوێنێك موزیك نه‌بوو، ئه‌م شوێنه وه‌ك جه‌نگه‌ڵستانه" دێژین وای گوت.
ئه‌م موزیكژه‌نه حه‌ز ده‌كات به‌شداریی ئۆركێسترای جیهانی بكات و ئاشنای موزیكی هه‌موو دنیا ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌زموونێكی باش به‌ده‌ست بێنێت و له داهاتوودا ببێت به خاوه‌ن موزیكی تایبه‌ت به خۆی، دواجار گوێگرێكی باشی هه‌بێت تا له‌و ڕێیه‌وه خزمه‌ت به كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات.
وشه/ گه‌رمیان گلی