پێش ئه‌مڕۆیش كۆمپانیای هواوی له دروستكردنی مۆبایله‌كانیدا پارچه‌ی ئه‌مه‌ریكی به‌كار ده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هواوی ڕای گه‌یاند كه یه‌كه‌م به‌رهه‌ممان به‌ناوی "هواوی مه‌یت 30" دروست كرد كه پارچه‌كانی هه‌موو چینین و پارچه‌ی ئه‌مه‌ریكی تێدا به‌كار نه‌هێناوه.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
theverge" بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هواوی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هواوی ڕای گه‌یاند ئه‌مڕۆ نوێترین مۆبایلیان له جۆری "مه‌یت 30" دروست كردووه كه جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر هه‌موو پارچه‌كانی به‌رهه‌می خۆیانه و هیچ پارچه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی تێدا به‌كار نه‌هاتووه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش مۆبایلێكی زۆر به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه، چونكه تێیدا سیستمێكی زۆر به‌هێز و پرۆسێسه‌رێكی زۆر خێرا به‌كار هێنراوه، هه‌روه‌ها وه‌ك كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، به‌هێزترین كامێرا له‌م به‌رهه‌مه‌دا به‌كار هێنراوه كه كامێرای سه‌ره‌كی دواوه‌ی 40 مێگاپێكسڵه و كامێرای پێشه‌وه‌شی 20 مێگاپێكسڵه.
مۆبایلەکە زۆر بەهێزە چونکە بە پرۆسێسه‌ری سناپ دراوگۆنی 810 پله‌س كار ده‌كات
ئه‌وه‌ش گوتراوه، مۆبایله‌كه سیستمی خێرایی ناوازه‌ی هه‌یه و به پرۆسێسه‌ری سناپ دراوگۆنی 810 پله‌س كار ده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی 4200 میلی ئه‌مپێره له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه 6.62 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 به 2400 پیكسڵه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی581 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.