ئه‌مڕۆ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له فڕۆكه‌خانه‌ی میامی فلۆریدا یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی فڕیویان تاقی كرده‌وه كه توانی تا مه‌ودایه‌كی باش بفڕێت و ئه‌نجامێكی باش بدات به به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail"ی به‌ریتانی بابه‌تێكیان له‌باره‌ی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی فڕیو بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای "PAL-V" به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی "Pioneer Personal Air Landing" توانیان یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی فڕیو تاقی بكه‌نه‌وه و له میانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامێكی باشیان ده‌ست بكه‌وێت.
ئەم بەرهەمە یەکەم ئۆتۆمبێلە کە توانی فڕین و لێخوڕینی لەسەر زەوی هەیە
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی فڕیوه كه به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقی كراوه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا توانای لێخوڕینی سه‌ر زه‌ویشی هه‌یه، چونكه زۆر له‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن ته‌نیا ده‌یانه‌وێت ئۆتۆمبێلی فڕیو دروست بكه‌ن و گرنگییان نه‌داوه به لێخوڕین له‌سه‌ر زه‌وی.
ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه توانی خێراییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته 200 میل له سه‌عاتێكدا و بۆ به‌رزی 12 هه‌زار و 500 پێ به‌رز ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه له بازاڕه‌كان به 599 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت، به‌ڵام كۆمپانیاكه بۆ ساڵی 2021 ده‌یخاته بازاڕه‌وه.