كۆمپانیای ڤۆكسواگن رای گه‌یاند كه ئۆتۆمبێلی تۆرێگی مۆدێل به‌رز پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێلی ئه‌مساڵیان بوو، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ئاهه‌نگیان گێرا و مۆدێلی 2020ی له‌م به‌رهه‌مه ئاشكرا كرد.
ماڵپه‌ڕی"
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می ڤۆكسواگن بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن ئاهه‌نگی گێرا به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆڕێگ توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی دیاری بكات له فرۆشتندا، چونكه ته‌نیا ئه‌مساڵ ملیۆنێكی لێ فرۆشرا، بۆیه‌ش كۆمپانیاكه مۆدێلێكی نوێی له به‌رهه‌مه‌كه ئاشكرا كرد.
بەبۆنەی فرۆشتنی ملیۆنێک ئۆتۆمبێلی تۆرێگ کۆمپانیاکە مۆدێلێکی نوێی لێ بەرهەمهێنا
ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله شێوه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر، چونكه قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر كراوه به بۆدی و به‌دیزاینی پشت چه‌ماوه‌ی زه‌به‌لاح، ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله هێزێكی تایبه‌تی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی داناوه كه ده‌گاته هێزی 450 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه 5.0 لیتره. به‌ڵام تا ئێسته له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هیچ شتێك ئاشكرا نه‌كراوه.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.