ملیۆنێرێكی ئه‌مه‌ریكی كه له پێناوی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كچان خۆی به سه‌رمایه‌دار و ملیۆنێر ناساندووه و به‌وهۆیه‌وه سه‌دان كچی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، كه‌چی چاره‌نووسه‌كه‌ی شووم بوو و دواجار به‌هۆی ئه‌و خۆده‌رخستن و له‌خشته‌بردنه‌ی ژنان گیراو و حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرا.
جۆن مارتن هیلی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی وه‌ك
ملیۆنێرێك ناساندووه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌تان له ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵی به‌ستووه، به‌ڵام كاتێك به ڕاسته‌قیه و له واقیع بوونه‌ته دۆستی ئه‌و پاره‌ی لێ بردوون و خۆی شاردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و ناوه تۆماركرد، پۆلیس له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان ئاشكرا كرد و توانیان هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و بیگرن.
ژنان سكاڵایان له دژ تۆمار كرد و دادگا حه‌وت ساڵی خسته گرتووخانه‌وه
پۆلیس دووپاتی كرده‌وه ئه‌و پیاوه ژماره‌یه‌كی زۆر كچانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و پاره‌ی زۆری لێ وه‌رگرتوون، به پاره‌كانی ئه‌وان خانووێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیوی مۆدێل تازه‌ی كڕیوه.
دواتر دادگایی كرا و فه‌رمانی حه‌وت ساڵ زیندانی كردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند و بڕی 83 هه‌زار و 500 دۆلاریشی وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ ژنێك پێ بژارد، دوای ته‌واوكردنی حوكمه‌كه‌یشی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێی قه‌ده‌غه‌كراوه كه تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاربهێنێت.