كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی زانیاری له‌سه‌ر نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی بڵاوكرده‌وه به ناوی سی ئێچ ئاڕ، شاره‌زایانی ئۆتۆمبێله پێشكه‌وتووه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئۆتۆمبێله‌كه زۆر ناوازه و جیاواز دروستكراوه و هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی كرووسه.
ئۆتۆمبێله‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بچووكه، به‌ڵام ده‌رچه‌ی هه‌وایی هه‌یه و دیزاینه‌كه‌ی زۆر شیك و سه‌رنجڕاكێشه و تایه‌كانی قه‌باره‌یان 19 ئینجه و ته‌واوی بنمیچه‌كه‌ی پانۆرامایه و هه‌ڵده‌درێته‌وه، شێوه‌یه‌كی وه‌رزشی هه‌یه و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی بۆ دانراوه.
ناوه‌وه‌ی
ئۆتۆمبێله‌كه و كوشنه‌كانی به پێستێكی تایبه‌ت ڕووپۆشكراوه و شوێنی دانیشتنی پێنج كه‌س ده‌بێت، دووشاشهی پێشكه‌وتووی بۆ دانراوه، كه یه‌كێكیان به له‌مس و ئه‌وه‌ی تریش به ئاسایی كار ده‌كات.
دیزاینه‌كه‌ی زۆر جیاوازه و قه‌باره‌یه‌كی بچووكی هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێ زۆرترین خواستی له‌سه‌ر هه‌بێت
سیسته‌می دژه خلیسك و خۆگرتنه‌وه له كاتی خێرا لێخوڕینی تێدایه و هاوكات سیسته‌می ساردی و گه‌رمی ژێر كوشنه‌كانی هه‌یه و پێش و پشته‌وه‌ی به كامێرا پێوه‌ست كراوه و هه‌ستیاره، بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2 لیتر به‌نزین ده‌خوات و هێزی ڕاكێشانی 148 ئه‌سپی هه‌یه و حه‌وت گێڕه و جۆری دووه‌میشی 1.2 لیتر به‌نزین ده‌خوات و هێزی ڕاكێشانی 115 ئه‌سپی هه‌یه.