گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل له ئۆتۆمبێلێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر، به‌گوێره‌ی یاسا ڕێپێدراو نییه و هیچ ده‌ق و ڕێنوێنییه‌ك نییه ڕێ به گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بدات، به‌ڵام هاووڵاتییان به فێڵێكی یاسایی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌گۆڕن و مامه‌ڵه‌ی خه‌یاڵی به ژماره‌ی جوانه‌وه ده‌كرێ. پارێزه‌رێك ده‌ڵێت، ئه‌وه بووه‌ته كاری به‌شێكی زۆری ئه‌و گه‌نج و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ئاره‌زووی به‌ستنی تابلۆی جوان ده‌كه‌ن.
ئه‌مساڵ تابلۆیه‌كی یه‌ك ژماره‌یی واته یه‌ك تا نۆ، له هه‌ولێر به ملیۆنێك و 10 هه‌زار دۆلار فرۆشرا
كارزان حاته‌م گه‌نجێكی هه‌ولێر، له شه‌قامی پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل كڕین و فرۆشتن به تابلۆ و پارچه پارچه‌كردنی ئۆتۆمبێله‌وه ده‌كات. به‌گوته‌ی ئه‌و "جارێكی تر تابلۆی جوانی ئۆتۆمبێل، بازاڕی په‌یدا كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و پیشهكارهی كڕین و فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "تابلۆی ئۆتۆمبێل به‌پێی خواستی كه‌سه‌كان نرخی دیاری ده‌كرێت، ده‌توانرێ پۆلێن بكرێت له یه‌ك ڕه‌قه‌می، دوو ره‌قه‌می، سێ ڕه‌قه‌می، چوار ڕه‌قه‌می و پێنج ڕه‌قه‌می".
به‌گوته‌ی كارزان، تابلۆی ژماره یه‌ك تا نۆی "عێراق/اربیل" سه‌رووی یه‌ك ملیۆن دۆلار نرخهیهتی، ئه‌گه‌ر كڕیار و فرۆشیار هه‌بن، هه‌روه‌ها تابلۆی 10 تا 99 نرخی 15 تا 25 هه‌زار دۆلاره و تابلۆی 100 تا 999 نرخه‌كه‌ی له پێنج تا 10 هه‌زار دۆلاره، نرخی تابلۆی تر به‌گوێره‌ی جوانی و خواستی كڕیار ڕۆڵ ده‌بینێت.
"ئه‌مساڵ تابلۆیه‌كی یه‌ك ژماره‌یی واته یه‌ك تا نۆ، له هه‌ولێر فرۆشرا به ملیۆنێك و 10 هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌یش به‌رزترین نرخه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته تۆمار كرابێت له فرۆشتنی تابلۆدا". حاته‌م وای گوت.
پارێزه‌رێك كه چاودێری ئه‌و دۆخه ده‌كات، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئێسته ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌نجان خواستی زۆریان له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و تابلۆیانه بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان هه‌یه.
سه‌نگه‌ر زیاد بۆ "وشه" گوتی، "گۆڕین و مامه‌ڵه‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل پێویستى به كۆمه‌ڵێك ڕێكارى یاسایی هه‌یه، تێچوویشى ڕه‌نگه هه‌زار و 500 دۆلار له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى بكه‌وێت، ئه‌وكاته‌ی ده‌یه‌وێ تابلۆكه بگۆڕێت بۆ ناو و ئۆتۆبیلی كه‌سێكی تر".
به‌ڵام ئه‌فسه‌رێكى هاتوچۆ ئاشكراى ده‌كات كه هیچ ڕێنوێنییه‌ك نییه بۆ گۆڕینى تابلۆ، ئه‌وه‌یشى ده‌كرێت فێڵێكى شه‌رعییه و كهلێنێكه له یاسادا دۆزراوه‌ته‌وه.
فازڵ حاجى حوسێن به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر، به"وشه"ی گوت، "هیچ یاسا و ڕێپێدانێك نییه تابلۆى ئۆتۆمبێل بخرێته سه‌ر یه‌كێكى تر، چونكه هه‌ر تابلۆیه‌ك بۆ یه‌ك ئۆتۆمبێله و جێگیره".
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى هاتوچۆ روونی كرده‌وه، كاتێك تابلۆ ئاڵوگۆڕى پێ ده‌كرێت، به چه‌ند ڕێیه‌كى فێڵى یاسایى ده‌كرێت، سه‌ره‌تا هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه به‌ناوى كه‌سێك ده‌كرێن، دواتر ئه‌و كه‌سه داوا ده‌كات ئاڵوگۆڕ به تابلۆكانى بكات له ئۆتۆمبێلێكه‌وه بۆ ئۆتۆمبێلێكى تر، ئه‌وه‌یش ده‌كرێت و هیچ ڕێگرییه‌ك نییه، چونكه موڵكى خۆیه‌تى.
"هیچ ڕسووماتێك نییه بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه، ته‌نیا تێچووى مامه‌ڵه‌كان هه‌یه و پێشتر دیارى كراوه كه چۆن ئۆتۆمبێلێك خاوه‌ندارێتى ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكى تر". حاجی واى گوت.
به‌ڵام خاوه‌نى پێشانگه‌یه‌كى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل، باس له كۆمه‌ڵێك كێشه ده‌كات كه به‌هۆى گۆڕینى تابلۆى ئۆتۆمبێل تووشى بووه. ڕێبه‌ر سه‌ڵاح بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، "كاتێ ئۆتۆمبێلێك ده‌فرۆشرێ، ده‌ڵێن تابلۆى له‌گه‌ڵدا نییه، ئیتر كڕیار هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێ سه‌رقاڵى مامه‌ڵه‌ى هاتوچۆ بێت".
"كڕیار نازانێ چۆنیه‌تیى گۆڕینى تابلۆ چه‌نده تێچوو و سه‌ردانى پێویسته، بۆیه زۆرجار له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى مامه‌ڵه به تابلۆى ئۆتۆمبێله‌وه ده‌كه‌ن، فریو ده‌درێن و سه‌ره‌تا بڕى 200 دۆلار، له پاش مامه‌ڵه‌ى كڕینى ئۆتۆمبێله‌كه داشكانیان بۆ ده‌كه‌ن و دواتر بڕى 350 دۆلار تێچووى ده‌بێت بۆ به‌ستنى تابلۆیه‌كى تر، بۆیه ئه‌وه زۆرجار بووه‌ته كێشه". ئه‌و خاوه‌ن پێشانگه‌یه واى گوت.