مژدە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان

:: PM:01:56:05/12/2019 ‌

لەو هەموو ئەگەرێكی نەخوازراو كە بێتەوە پێشەوە، مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت، چونكە ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ ناوەند كراوە بۆ هەر كەسێكە كە دێتە سەر حوكم. ئەوە قسەی بەرپرسانی هەرێمە.


ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا دوای چوون و هاتنێكی زۆر لە لایەنە هەردوولا بوو كە چەند ڕۆژێك بەرە لە دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی هاتە بەرهەم، بەڵام تەنیا واژووكردن مابوو لەو ڕێككەوتنە، سەرەنجام حكوومەتی هەرێم ئەم هەفتەیە لەگەڵ حكوومەتی كاربەڕێكەر  گەیشتە ڕێككەوتن.

هەشت مووچەی تەواوی فەرمانبەران و 12 مووچەی خانەنشینان قەرزدارین

ڕێككەوتن چۆن كراوە؟

وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ستافی ئێمە بۆ بەغدا لەسەر سێ بابەتی بوو كە ئەوانەش مووچە و نەوت و قەرزەكانی هەرێم. لەسەر بابەتی مووچە بە تەواوی ڕێككەوتووین و لەسەر بابەتی نەوت بڕیارمان داوە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكەین. هاوكات ئاوات شیخ جەناب ئاماژەی بەوە دا لەسەر بابەتی قەرزەكانی سەر هەرێم توانرا بگەین بە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لەگەڵ ناوەند، بە پێكهێنانی لیژنەی دارایی لە هەردوولا بە مەبەستی پێداچوونەوە بە قەرزەكان  و لێكۆڵینەوە.

حكوومەت چەند مووچە قەرزارە؟

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سێ / شوبات/ 2016 بەهۆی بڕینی بودجە دەستی برد بۆ سیستمی پاشەوكەوتی مووچەی فەرمانبەران بە ڕێژەی 15%-75% كە مووچەی فەرمانبەران كەم كرایەوە. 

هەموو زانیارییەكانمان لەسەر بابەتی نەوت و قەرزەكانی سەر هەرێم داوە بە حكوومەتی ناوەند


بەپێی زانیارییەكانی "وشە" حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی (9-10-11-12 ) ساڵی 2015 بە پاشەكەوتكراوی لایە كە بڕەكەی سێ ترلیۆن و 400 ملیار دینارە. هەروەها نیو مووچەی 12 مانگی ساڵی 2016 كە بڕەكەی پێنج ترلیۆن و 100 ملیار دینارە. ساڵی 2017 بە هەمانشێوەی ساڵی 2016 بوو كە نیو مووچەی 12ی مانگ بڕەكەی پێنج ترلیۆن و100 میلیار دینارە.


ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ یاسای ساڵی 2019 كە هەرێمی كوردستان مانگانە 452 ملیار دینارە بۆ مووچەی فەرمانبەران

لە ساڵی 2018 دۆخی دارایی حكوومەت بەرەو باشتر چوو و حكوومەت سێیەكی مووچەی 12ی مانگی پاشەكەوت كردووە كە بڕەی دوو ترلیۆن و 550 ملیار دینارە. وەزیری دارایی حكووممەتی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، بە كۆی گشتی هەشت مووچەی تەواوی فەرمانبەران  و 12 مووچەی خانەنشینان قەرزدارین، هاوكات ئامانج رەحیم سكرتێكری ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند، ئێمە لەم ڕێككەوتنەی هەموو زانیارییەكانمان لەسەر بابەتی نەوت و قەرزەكانی سەر هەرێم  داوە بە حكوومەتی ناوەند.

ئەگەر پڕۆژە بودجەی 2020 نەچووە پەرلەمانی عێراق

 
بەپێی یاسا ئەگەر بودجەی ساڵ دواكەوت یان نەتوانرا ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، ئەوە لەسەر هەمان یاسای ساڵی ڕابردوو هەژمار دەكرێت. سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران گوتی، لە ئەگەرێكی وادا ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ یاسای ساڵی 2019 كە هەرێمی كوردستان مانگانە 452 ملیار دینارە بۆ مووچەی فەرمانبەران.



وشە - زریان تەها