ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانییه كه له گه‌رمیان شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تیرۆر كرا، ئه‌وه له‌كاتێكدا كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌و ڕۆژنامه‌نووسه كرابوو.
ڕۆژی 5 / 12 / 2013 رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی له گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی كه‌لار به به‌رچاوی دایكی گوله‌باران كرا و پاشتر دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به‌تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له‌و تاوانه رووبه‌ڕووی دادگا كرانه‌وه.
هه‌ركاتێك زانیاری زیاتر له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ده‌ست بكه‌وێ ئه‌وا بڕیاری دادگا ته‌میز ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، كاوه له‌تیف پارێزه‌ری دۆسییه‌ی كاوه گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دادگا له ماوه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه كه‌سێكی گرتووه كه ده‌ستی له كوشتنی كاوه گه‌رمیانی هه‌بووه و سزای له سه‌ر دراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌ركاتێك زانیاری زیاتر له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ده‌ست بكه‌وێ ئه‌وا بڕیاری دادگا ته‌میز ده‌كرێته‌وه و دۆسیه‌كه هه‌ڵده‌درێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه كه پێشتر ناوی مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی وه‌ك تۆمه‌تباری ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌هات، پارێزه‌ره‌كه‌ی كاوه گه‌رمیانی گوتی، مه‌حموود سه‌نگاوی به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری ته‌واو جارێ ڕاگیراوه، به‌ڵام هێشتا له دۆسیه‌كه بێ به‌ری ده‌رنه‌چووه و ڕزگاری نه‌بووه.
كاوه گه‌رمیانی ڕۆژنامه‌نووس له‌ساڵی 1979 له دایكبووه، پێش تیرۆركردنی چه‌ندان ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بڵاو كردبووه‌وه و چه‌ندان جاریش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه تا دواجار شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تیرۆر كرا و كه‌سێك له‌سه‌ر تیرۆركردنه‌كه‌ی گیرا.