دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پێیوایه ده‌بێت وڵاتانى ئه‌وروپا كه ئه‌ندامن له هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى" ناتۆ" زیاتر پاره به هاوپه‌یمانێتییه‌كه بده‌ن، نه‌وه‌ك ئه‌مه‌ریكا به ته‌نیا جێبهێڵن تا ئه‌ركى بودجه‌ى ناتۆ به ته‌نیا له ئه‌ستۆ بگرێت.
به‌ر له لووتكه‌ى ناتۆ كه له‌م رۆژانه له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یه‌نس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى راى گه‌یاند وڵاتانى ئه‌وروپا له‌م ساڵانه‌ى دواییدا پاره‌یه‌كى زیاتر به ناتۆ ده‌ده‌ن، كه‌چى ئه‌مه هێشتا جێى باوه‌ڕى دۆناڵد تره‌مپ نییه بۆیه گله‌یى له‌وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كات.
ئه‌مه‌ریكا زۆرترین بودجه‌ى ناتۆ دابین ده‌كات
ماڵپه‌ڕى BBC ئه‌مڕۆ له راپۆرتێك ده‌پرسى ئایا قه‌باره‌ى به‌شدارى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر به به 28 ئه‌ندامه‌كه‌ى تر به‌راورد بكرێت چه‌نده؟ له راپۆرته‌كه‌یشدا ئه‌م ئاژانسه هه‌وڵى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه؟ له راپۆرته‌كه به‌شێوه‌یه‌كى روونتر BBC ده‌پرسێ " وڵاتانى ئه‌ندام له ناتۆ چه‌ند خه‌رجییه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرن؟".
دواتر ده‌ڵێ 70%ى خه‌رجییه‌كانى ناتۆ له بوارى به‌رگرى له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانى ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتى ناتۆ بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌چى ئه‌مه‌ریكا كه هێزێكى نێوده‌وڵه‌تى زه‌به‌لاحه پابه‌ندبوونى خۆى له سه‌رانسه‌رى دنیا هه‌یه كه له ئه‌وروپا تێپه‌ڕ ده‌كات.
له ساڵى 2019 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ى %3.4 له به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌یى خۆى له به‌رگرى خه‌رج كردووه، كه‌چى به‌گوێره‌ى هه‌ندێك هه‌ڵسه‌نگاندنى ناتۆ وڵاتانى ئه‌وروپا كه ئه‌ندامن له ناتۆ و له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا 1.55%ى به‌رهه‌مى نیشتمانى خۆیان له به‌رگرى خه‌رج كردووه.
خه‌رجى هاوپه‌یمانى ناتۆ به‌گوێره‌ى داهاتى نه‌ته‌وه‌یى هه‌ر وڵاتێك دیار ده‌كرێتو ئه‌م بوارانه‌ى خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
-خه‌رجى كارگێرى و كادیرى مه‌ده‌نى له سه‌ركردایه‌تى ناتۆ
- ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانده‌یى ستراتیژى، راداره و یسته‌مى ئاگاداركردنه‌وه و مه‌شقكردن و پێوه‌ندییه‌كان.
-سیسته‌مى پێوه‌ندى به‌رگرى و مۆزه‌خانه و فرۆكه‌خانه و به‌نده‌ره‌كان و دابینكردنى سوته‌مه‌نى.
-بوجه‌ى خه‌رجییه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به "ناتۆ" له ساڵى 2019 گه‌یشته نزیكه‌ى ملیارێك و 670 ملیۆن یۆرۆ "ملیارێك و 840 ملیۆن دۆلار" ئه‌مه به‌گوێره‌ى داتاكانى خودى هاوپه‌یمانێتى ناتۆ.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئێسته به ته‌نیا 22%ى ئه‌م بودجه‌یه دابین ده‌كات، كه‌چى ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ى 14.75% بودجه‌كه دابین ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه له فڕه‌نسا و به‌ریتانیا كه‌متر له 10.5%ى بودجه‌كه دابین ده‌كه‌ن.
كه‌چى به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى BBC بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م رێژه‌یه‌ى سه‌ره‌وه ده‌گۆڕێت به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى نوێ كه وڵاتانى ئه‌ندام له‌سه‌رى رێككه‌وتوون، ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتى ناتۆ ده‌ڵێ "ئێسته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا بارته‌قاى یه‌كتر پاره ده‌ده‌ن ئه‌ویش له 16%ى بودجه‌ى ناتۆیه".
تره‌مپ داوا له ئه‌وروپا ده‌كات به قه‌د ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركه‌كانى ناتۆ له ئه‌ستۆ بگرن
له لووتكه‌ى ساڵى رابردووى ناتۆ، تره‌مپ هانى ئه‌ندامه‌كانى تر‌ى ناتۆى دا تا رێژه‌ى 4%ى داهاتى نه‌ته‌وه‌ییان له به‌رگرى خه‌رج بكه‌ن، واته نزیك ئه‌و رێژه‌ییه‌ى كه ئێسته ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رگرى دابینى ده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئینفۆگرافیایه‌ى كه
BBC بڵاوى كردووه‌ته‌وه خه‌رجى ناتۆ له ساڵى 2018 -2019 به‌مشێوه‌یه دابین كراوه.
ئه‌مه‌ریكا : 22.14 % بودجه‌ى ناتۆ دابین ده‌كات.
ئه‌ڵمانیا: 14.76%ى بودجه‌كه دابین ده‌كات.
به‌ریتانیا: 10.45%
فڕه‌نسا: 10.49 %
ته‌واوى ئه‌ندامه‌كانى تر: 42.16 %
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه زۆرێك له ئه‌ندامانى ناتۆ ئاستى به‌شداربوونیان به شێوه‌یه‌ك زیاد بكه‌ن بگات به 2%ى داهاتى نه‌ته‌وه‌ییه. كاتێك ئه‌مساڵ ستۆلتنبێرگ سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكاى كرد و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆبووه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ گوتى ده‌بێت به‌شدارى هه‌ر وڵاتێك له ناتۆ له 2% تێپه‌ڕ بكات.
ئه‌مساڵ ساڵى پێنجه‌مه ئاستى به‌شداربوون له بودجه‌ى ناتۆ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانییه‌وه زیاتر ده‌كرێت، زۆرێنه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌شداربوونى داراییان زیاتر كردووه وڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپان له‌گه‌ڵ توركیا.
ته‌نانه‌ت به‌گوێره‌ى هه‌ندێك ئاماژه ئێسته به‌شداربوونى هه‌ندێك وڵات 2%ى تێپه‌ڕكردووه له ئاستى داهاتى نه‌ته‌وه‌یى خۆی، واته ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا داواى ده‌كات، ئه‌م وڵاتانه‌یش بریتین له :یۆنان، ئیستوانیا، یۆنان به‌ریتانیا، رۆمانیا، پۆله‌ندا لاتفیا و لیتوانیا و بولگاریا.
كه‌چى هیچ یه‌كێك له وڵاتانى وه‌ك فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا نه‌گه‌یشتووه‌ته 2%ى داهاتى نه‌ته‌وه‌ییان.
له‌سه‌ر ئاستى به‌رگرى له سه‌رانسه‌رى دنیا، له‌ڕووى ژماره‌ى سه‌ربازانه‌وه ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو ئه‌ندامانى تر‌ى ناتۆ سه‌ربازى زیاترى له وڵاتان جێگیر كردووه، له‌دواى ئه‌و ئه‌ڵمانیا دێت كه له ئه‌وروپا زۆرتر له ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازى هه‌یه، دواى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا هه‌ر یه‌كه له ئیتاڵیا و به‌ریتانیا و ئیسپانیا دێن.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له زانیارییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له رووى بودجه و تواناى سه‌ربازییه‌وه زۆرترین پشكدارى بۆ ناتۆ هه‌یه، بۆیه ته‌ره‌مپ ده‌یه‌وێ گوشار بخاته سه‌ر ئه‌ندامانى تر تا ئاستى به‌شداربوونیان زیادتر بكه‌ن.