وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی ڕاگه‌یاند و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه دابه‌ش ده‌كرێ.
مووچه‌ی مانگی نۆی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان خه‌رج ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌م هه‌شتی كانوونی دووه‌م/ دێسه‌مبه‌ر مووچه‌ی مانگی نۆی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان خه‌رج ده‌كرێت و دواتر به‌گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
دابه‌شكردنی مووچه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا خسته ڕوو.