دوو تەقینەوە سەرێ كانی دەهەژێنن

:: PM:07:38:05/12/2019 ‌

ئەمڕۆ دوو تەقینەوە بەهۆی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە شارۆكەی سەرێ كانیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند كە ئێستە بەدەستی هێزەكانی توركیا و گرووپە توندڕۆكانی سەر بە توركیاوەیە و بەوهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و بریندار هەیە.
ململانێی گرووپە توندڕۆكان بەردەوامە
وەك ئاژانسی "سانا"ی سووریا لە هەواڵێكی ئاماژەی بۆ كرد، لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو ئەتۆمبێلی بۆمڕێژكراو لە شارۆكەی سەرێ كانی دوو كوژراو و ژمارەیەك بریندار لە ریزەكانی هێزەكانی توركیا و لایەنگرانیان هەیە، لەوكاتەی دەزگاكانی راگەیاندنی سووریا دەڵێن كە بەهۆی تەقینەوەكانەوە دوو هاووڵاتی كوژراون و شەشیش بریندارن و دوو تەقینەوەكە لە فولكەی ئەعلاف رووی داوە. 

روانگەی مافی مرۆڤی سووریا لای خۆیەوە دووپاتی لە روودانی دوو تەقینەوەكە كردەوە كە بەهۆی دوو ئۆتۆمبێل لە سەرێ كانی ئەنجام دراون و زانیارییەكانی باسی كوژراوێك و ژمارەیەك بریندار دەكەن.

لە 20ی تشرینی یەكەمی رابردوو هێزەكانی توركیا و گرووپە توندڕۆكانی سەر بە توركیا دوای پاشەكشەكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات دوای رێككەوتنی ئاگربەست، چوونەتە ناو سەرێ كانی، ئەوەش دوای دەست پێكردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات لە نۆی ئۆكتبەری رابردوو،  لەو ساتەوە چەندان تەقینەوەی تیرۆریستی لەو ناوچانە رووی داوە كە شارەزایان بۆ ململانێی نێوان ئەو گرووپە توندڕۆیانەی دەگەڕێننەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل