لەسەر سکاڵای ژماره‌یه‌ك دانیشتوان له كه‌ركووك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بەرپرسێکی یەکێتی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له بازگه‌یه‌كی عێراقی گیرا.
به‌هۆی كه‌یسی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر موڵك و گه‌نده‌ڵی گیراوه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، نه‌قیب هاشم عادل عگێلی له هێزی دژه‌تیرۆری عێراقی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، (م. ئ. ع) دانشتووی گوندی (حەفتەغار - گوندی مەنسووڕ) كه پیشه‌ی كارگێری جێگری بەرپرسی کۆمیتەی داقووقی یەکێتییه لەسەر سکاڵای چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی كه‌ركووك گیرا.
ڕووونی كرده‌وه، گرتنه‌كه‌ی له بازگەی حەفتەغار لەلایەن سوپای عێڕاقەوە بووه، به‌هۆی كه‌یسی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر موڵك و گه‌نده‌ڵی گیراوه.
بەهۆی ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، كه‌وتنه ده‌ستی دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كانی ئیدارەی گەرمیان و كەركووك، سوپای عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی، ڕۆژانە چه‌ندان هاووڵاتیی و به‌رپرسی ناوچه‌كه به‌بیانووی جیا جیا ده‌گیرێن.